«گورێخی»ی نەوتیی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا

بەشی جیهان- بونیاتنەری کۆمپانیایێکی نەوتیی ئەمریکا کە ئەرکی نۆژەن کردنەوەی دامەزراوە نەوتییەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریای پێسپێردراوە، دەڵێت هەڵمەتەکانی ئەوان بە چەشنێک گورێخی دێتە ئەژمار و دەشڵێت کوردانی سووریا شایانی ئەوەن پشتگیریی داراییان لێبکرێت چوونکە شان بە شانی ئەمریکا بەشدار بوون لەشەڕی داعشدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای دێلتا کریسانت ئینێرژیی ئەمریکی کە ساڵی ڕابردوو لەسەر مۆڵەتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر سووریا، نەیگرتەوە، مۆڵەتی ئەوەی پێدرا کە لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەست بکات بە نۆژەن کردنەوەی دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیە و یارمەتیی کوردەکانی داوە ملیۆنان دۆلار بەدەست بێنن.

جەیمز کین، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای دێلتا کریسانت ئینێرژیی ئەمریکی لەبارەی هۆکاری ئامادەبوونی کۆمپانیاکە لە ناوچەی ژێر کونترۆی کوردانی سووریا بە فایننشاڵ تایمزی گوتووە: کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەوان ئێگزۆن موبیل و شۆرۆن دەست بۆ ئەم چەشنە چالاکییانە نابەن چوونکە ئەم چەشنە چالاکییە گێچەڵی تێدایە و تەنانەت هەندێک کەسیش دەڵێن مەترسیدارە.

لە وتەکانی سێ دامەزرێنەری کۆمپانیای دێلتا کریسانت ئینێرژیی ئەمریکی وا دەردەکەوێت کە ئەوان دوو ساڵ پێش ئێستا بەمەبەستی کار کردن لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا کۆمپانیاکەیان دامەزراندووەو کۆمپانیاکا پێی ڕاسپێردراوە کە دەست بکات بە دەرهێتان و هەناردە کردنی نەوت بۆ کوردانی سووریا و یارمەتییان بدات لە دابین کردنی پێداویستییە داراییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا.

جەیمز کین دەڵێت تەنها سێ کەس لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای دێلتا کریسانت ئینێرژیی ئەمریکی سەرمایەیان بۆ باشتر کردنی پیشەسازیی نەوت لە کوردستانی سووریا دانیاوە و گەشپێدان بەم پیشەسازییە پێویستی بە سەدان ملیۆن دۆلارە.

باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە دانمارک لەبارەی هۆکارەکانی بونیاتنانی کۆمپانیای دێلتا کریسانت ئینێرژی بۆ چالاکی دەربڕین لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە سووریا بە فایننشاڵ تایمز-ی وتووە: ڕەنگە ئەم ئەرکە مەترسیدار بێت یان هەندێک کەس بڵێن نەشیاوە بەڵام ئەو بایەخەی هەیە کە بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستی بۆ ببردرێت. ئەوان شان بە شانی ئێمە بۆ شکستهێنان بە داعش شەڕیان کرد. ئەوان شایانی ژیانی باشترن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 840

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha