فەرماندەی گشتیی هەسەدە نامەیێک ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات

بەشی سووریا- فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات نامەیێکی بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتی نارد و ڕایگەیاند، پێشتر کاریان پێکەوە کردووە و لەمەودواش کاری زیاتر پێکەوە دەکەن.  

کوردپرێس دەقی نامەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتی بڵاو دەکاتەوە

بەرێز، هاوسەرۆکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان

سوپاس و ڕێزم هەیە بۆ هاوخەمى گەرمتان لەپرسەى دایکم، هەستى هاوڕێیەتیتان بەرز دەنرخێنم هیوادارم ئەم هاوڕێیەتیەمان هەتاهەتایە بمێنێتەوە و بەردەوامبێت، داوا لەخودا دەکەم پاداشتان بەخیر بداتەوە و سەرکەوتووتان بکات بۆ خزمەت کردنى گەلى کورد، ئازیزانتان پارێزراوبن.

پێشتر پێکەوە کارمان کردووە، بۆ لەمەودواش بۆ چاکەى گەلەکەمان پێکەوە کارى زیاتر دەکەین.

مەزڵوم عەبدى

فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوریاى دیموکرات

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 842

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha