تورکیا نیگەرانە لەوەی دژبەرەکانی ئەنقەرە لە ئیدارەی بایدەندا یەک بگرن

بەشی جیهان- یاشار یاکیس وەزیری پێشووتری دەرەوەی تورکیا لەو قەناعەتەدایە کە ئانتۆنی بلینکەن، لۆید ئاستین و برێت مەکگۆرگ لە کارنامەیاندا پشتگیری کردنی کورد دژایەتی کردنی تورکیا دەبینرێت و بوونی ئەو کەسایەتییانە لە ئیدارەی بایدەندا بە قازانجی تورکیا نیە.

کوردپرێس: لەو کاتەوە کە جۆبایدەن وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا دەسەڵاتی گرتۆتە دەست شەپۆلی ڕاپۆرتەکان لەبارەی پشتگیری کردنی ئەو ئیدارەیە لە کورد و دژایەتی کردنی سیاسەتەکانی تورکیا بڵاو دەبێتەوە. ئانتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئیدارەی بایدەن لۆید ئاستی وەزیری دەرەوە و برێت مەکگۆرگ لێپرسراوی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کارنامەیاندا پشتگیری کردن لە کورد یان خود هاوکاری کردنی کوردەکانی سووریا دەبینرێت.

یاشار یاکیس وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا یادداشتێکی لەبارەی مەترسییەکانی ئیدارەی بایدەن بۆ سەر ڕوئیای دەوڵەمەندکرنی خاکی تورکیا نووسیوە و لە یادداشتەکەیدا ئاماژەی بە وتەکانی ئانتۆنی بلینکەن لە کۆبوونەوەی گوێبیست بوونی ئیدارەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کردووە کە لەبارەی زەروورەتی سزادانی تورکیا و کەم بوونی سزاکان و ڕەخنەگرتنی بلینکەن لە سیاسەتەکانی تورکیا کردووە.

وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا هەروەها ناوی لۆید ئاستینی هێناوە کە وەزیری بەرگریی ئیدارەی بایدەنە و ئەو کەسایەتیی بە کەسێک وەسف دەکات کە لە سووریا پاش بێهیوابوون لە چەند گرووپێکی عەرەبی دەستی کرد بە پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا.

یاکیس لەبارەی هۆکاری ئەوەی کە تورکیا لە برێت مەکگۆرگ دەترسێت نووسیی: برێت مەکگۆرگ نێژیارڤانی سیاسەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کوردی سووریایە و هەر بەو بۆنەیەشەوە میدیاکانی تورکیا لەبارەی داهاتووی پێوەندییەکانی ئەو لگەڵ کوردی سووریا هۆشدارییان داوە.

وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا کە یەک لە دامەزرێنەرانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیایە ئاماژەی بە لایەنێکی دیکەی ئیدارەی بایدەن کردووە کە ڕەخنە لە سیاسەتی تورکیا دەگرێت. ئۆجیک سولیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کایبنەکەی بایدەنە کە بە وتەی یاکیس دەستبەسەرکردنی کارمەندەکانی باڵوێۆخانەی ئەمریکا لە تورکیا بە بارمتەگیری دەزانێت و ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژی کوردی عێراق بە توندی ئیدانە دەکات.

ناوبراو خودی بایدەنیش بە تانەلێدەری سیاسەتەکانی تورکیا دەزانێت و ئاماژە بە چەند دەموچاوێکی دیکەش دەکات کە لە ئیدارەکەی بایدەندا هەن و هێندە لە تورکیا ڕازی نین.

وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا دەشڵێت پێکهاتنی کابینەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆبایدەن و پێوەندیی لەگەڵ تورکیا وەک سەرهەڵدانی باهۆزێک دەزانێت و ناکرێت زیانەکانی بۆ تورکیا پێشبینی بکرێت.

News Code 852

Your Comment

You are replying to: .
captcha