وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا باس لە ژمارەی کارمەندانی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ژمارەی "ڕاستەقینەی" فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید شوانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی شەرقییە وتی، دروست کردنی لیژنەیێکی چاودێر دارایی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ چارەسەر دەکات.

خالید شوانی دەشڵێت: شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی و بەشێک لە بەرپرسانی حکوومی تاوتوێی بابەتی پڕۆژەیاسای بوودجەی کردووە و جەخت دەکاتەوە کە گفتوگۆکانمان لەبارەى بوودجە هەردوو بواری هونەری و سیاسیش دەگرێتەوە.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ڕاشیگەیاند: هەندێک لە بەرپرسانی بەغدا تێبینی و پرسیاریان هەبوو لەبارەى داهاتی بەدەستهاتووی هەرێم و قەبارەى خەرجییەکان و داوایان کردووە ڕوونکردنەوە بدەین، بەڵام شوانی ڕەتی کردەوە کە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم یەک ملیۆن و 230 هەزار بێت وەک ئەوەی دەوترێت.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ڕوونی کردەوە کە ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی هەرێم لە 750 هەزار کەس تێپەڕ ناکات، ئەوەی تر خانەنشینان و دەستبەری کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدانن و دەڵێت، "12%ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان موچە و هاوکاری وەردەگرن.

ناوبراو وتیشی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 10%ی ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق تێپەڕ ناکات.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، 425 هەزاری لێ هەناردە دەکات و 25 هەزاریشی لەناوخۆدا بەکاردەهێنێت.

ناوبراو وتیشی، دروست کردنی لیژنەیێکی چاودێری دارایی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەکات، هەندێک لە ناکۆکییەکانیش بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە گەورە دەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 854

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha