کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا

بەشی ئێران- وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا تیشکیان خستە سەر هاوکارییە دوو قۆڵییە هەرێمی و جیهانییەکانی هەر دوو وڵات و بابەتی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و  وڵاتانی 4 کۆ یەک.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 7ی ڕێبەندانی 1399 بەرامبەر بە 26ی کانوونی دووهەمی 2021 سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوە برد.

لە پرێس کۆنفڕانسەکەدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هیوای ئەوەی خواست کە بە زووترین کات ئەمریکا بگەڕێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئیلتیزام بە پێبەندییەکانییەوە بکات چوونکە ئەوە زەمینە فەراهەم دەکات بۆ ئەوەی ئێرانیش بە تەواوی پێبەندی ڕێککەوتنەکە بێت.

لاورۆڤ جەختیشی کردەوە ڕووسیا و ئێران وەک ڕابردوو پێشوازی لە کاری هاوبەشی هەرێمی و جیهانی دەکەن و ئامادەن بۆ دەوڵەمەندتر کردنی پێوەندییەکانیان.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پێشوازیی لە پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا کرد و ئاماژەی بە هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە ناوچەی قەفقاز و هەروەها لە کەنداوی فارس کرد و ڕاشیگەیاند ئێران ئامادەیە هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیا لەو بابەتانەدا دەوڵەمەندتر بکات.

News Code 861

Your Comment

You are replying to: .
captcha