79 هاووڵاتیی دیکەی ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 79 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 57 هەزار و 560 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەمە 7ی ڕێبەندانی 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 6 هەزار و 420 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 1 ملیۆن و 385 هەزار و 706 حاڵەت.

هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 79 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 57 هەزار و 560 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 1 ملیۆن و 177 هەزار و 367 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 862

Your Comment

You are replying to: .
captcha