پەکەکە کێشەکانی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو خاکی تورکیا

بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: پێویستە پەکەکە لەمە زیاتر بیانوو نەداتە دەست تورکیاوە بۆ هێرش کردنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.

«فادی مەرعی» سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا ڕێککەوتننامەیێکی لەگەڵ عێراق هەیە کە هەر کات سنوورەکانی بکەوێتە مەترسییەوە مافی ئەوەی هەیە هێزی سەربازیی بەکار بێنێت و داخڵی سنوورەکان ببێت.

ناوبراو درێژەی دا تورکیا لەم بڕگەیە کەڵک وەردەگرێت و بۆ شەڕی پەکەکە سنوورەکانی هەرێم دەبەزێنێت.

سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا وتیشی: هەمووان هەرێمی کوردستان وەکوو کیانێکی فەرمی فیدارڵ لە خاکی عێراق دەناسن و پێویستە هەموو کوردێکی وڵات پارێز مۆڵەت نەدەن خەسار لەم ناوچەیە بدرێت و بیانوو بەدەست کەسێکەوە نەدەن.

فادی مەرعی ئاشکراشی کرد: پێویستە هەموو کوردێک وشیار بێت و ڕێگری بکەن لە هەموو بیانووەکان. باشتریش وایە پەکەکە بگەڕێتەوە کوردستانی تورکیا و کێشەکانی لەناو خاکی تورکیا چارەسەر بکات.

ئەندامەکەی ENKS وەبیری هێنایەوە: ڕۆڵی "مەسعوود بارزانی" زۆر گرینگە لە ڕێگری کردن لەشەڕی ناوخۆ و هەروەها کە پێشتر ڕایگەیاندووە شەڕی براکوژی حەرامە و هیوادارین لایەنەکان دەرک بەم ڕاستییە بکەن و بیانوو بەدەستی وڵاتانەوە نەدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 87

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha