ئایا ئیدارەی بایدەن ستراتیژییەتی ئه‌مریكا لە سووریا دەگۆڕێت؟

بەشی سووریا- پاش دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بۆچوونی چاودێرانی سەربازی و سیاسی ئەوەیە کە ستراتێژییەتی ئەمریکا لە سووریا تا ڕادەیێکی زۆر لە زۆربەی پرسەکاندا گۆڕانی بەسەردا دبێت و گۆڕی تیمی وەزارەتی دەرەوە و تیمی لێپرسراوی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڕانە.

کوردپرێس:

سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ لە سووریا و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە سووریا و مەسەلەی کورد و شەڕی داعش و داگیرکارییەکانی تورکیا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و پاش چوار ساڵ لە ئەنجامدا سەرۆکایەتیی ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆتایی هات.

زۆرینەی چاودێرانی سەربازی و سیاسیی کاروباری ئەمریکا و کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەو بڕوایەدان کە جۆبایدەن سەرۆکی نوێی ئەمریکا سیاسەتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە سووریا جیاواز دەبێت. زۆربەی میدیاکان و چاودێران پێیان وایە جۆ بایدەن وەک ترەمپ مامەڵە لەگەڵ پرسی کورد ناکات. لە زۆر جیگا باسی ئەوە دەکرێت کە بایدەن دۆستی کوردە و دەوترێت گەڕاندنەوەی برێت مەکگۆرگ وەک لێپرسراوی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوڕەاست ئاماژەیێکی ئیجابییە بۆ باشتربوونی دۆزی کورد و بەتایبەت کوردی سووریا. پەیوەست بە مەسەلەی تورکیا و هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سووریاش دەوترێت بایدەن ڕێگە بە تورکیا نادات ئەو هێرشانە دووپات بکاتەوە و تەنانەت ئەگەری ئەوەش هەیە کە گوشاری بخاتە سەر بۆ ئەوەی جووڵە و هەبوونی تورکیا لەخاکی سووریا بەرتەسکتر و سنووردارتر بکات. لەگەڵ هەموو ئەمانەش لە هەندێک میدیا و سەرچاوەی سەربازی و سیاسییەوە باسی ئەوە کراوە کە پرسی کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا ئێستاش یەک لە بژاردەکانە.

بەگشتی وا دەردەکەوێت، ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی بە سەرۆکایەتیی بایدەن بە شێوەیێکی جیاواز لەگەڵ تیمەکەی دۆناڵد ترەمپ پەیڕەوی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا بکات. پێچەوانەی ئەوەی کە پێشتر لە سەردەمی ترەمپدا ڕۆڵی ئەمریکا لە سووریا پاشەکشێی کردبوو، تیمەکەی بایدەن هەوڵ دەدات قورساییی زیاتری لە نێو خاکی سووریا ببێت. بەشی هەرە زۆری تیمەکەی بایدەن لەو کەسانەن کە هەڵوێستی توندیان بەرامبەر سیاسەتەکانی تورکیا و سووریا هەیە. کامالا هاریس جێگری سەرۆککۆمار و لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و جاک سولیڤانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا تیمی سەرەکیی ئیدارەی نوێی کۆشکی سپین کە لە سیاسەتی واشەنتن لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری سەرەکی دەدەن.

لەبارەی شیمانەی مامەڵەکردنی ئیدارەی بایدەن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریاش ئاژانسی تورکیی ئانادۆڵۆ دەڵێت پێشبینی دەکرێت ئیدارەی بایدن بەردەوام بێت لەسەر جێبەجێکردنی یاسای "قەیسەر" بۆ سزادانی حکوومەتی ئەسەد و سەپاندنی گورزەیێک سزای نوێ ‌و فراوانکردنی سزاکان بەشێوەیێک چالاکییە سەربازییەکانی دەوڵەتی دیمەشقیش بگرێتەوە، تاوەکوو لەو ڕێگایەوە سنوورێک بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دیمەشق بۆ سەر ناوچەکانی هێزە بەرهەڵستکارەکان دابنێت.

News Code 880

Your Comment

You are replying to: .
captcha