زانکۆی ئۆسلۆ لێکی دایەوە: هۆکارەکانی سەرکەوتنی کوردی سووریا

بەشی جیهان- بە پێی ئەنجامەکانی پڕۆژەی توێژینەوەی زانکۆی ئۆسلۆ چەند هۆکارێکی سەرکەوتنی کوردەکانی سووریا لە ئیدارەدانی بەشێکی گەورەی ناوچە کوردنشین و عەرەبنشینەکانی سووریا بریتین لە: کارکردنی بە کرداری و بەشداری پێکردنی ژنان و گرینگی دانبە ئاسایشی هاووڵاتییان بە بێ توندوتیژیی بێ سنوور.

کوردپرێس:

گۆڤاری میژار کە لە زانکۆی ئۆسلۆ دەردەچێت لەم دواییەدا ئەنجامی توێژینەوەیێکی خۆی لەبارەی هەڵسەنگاندنی شەڕی چەکداریی چەند گرووپێکی وەک داعش و کوردەکانی سووریا و "حەماس"ەوە بڵاو کردۆتەوە.

توێژەرانی ئەو توێژینەوەیە بڕوایان وایە لە کاتێکدا گرووپی وەک داعش ڕەفتاری توندئاژۆ و ڕکەبەرییان لەگەڵ گرووپی ڕکابەر یان خود هاووڵاتییان هەیە بەڵام کوردەکانی سووریا کە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریایان دامەزراندووە پراگماتیکیتر کار دەکەن و توندوتیژی ناکەن.

ئەو توێژینەوەیە هەروەها یەک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی کوردی سووریا لە کۆنتڕۆڵ کردنی بەشێکی گەورەی باکووری سووریا بەوە دەزانێت کە بەشێک لە ئیدارەی گشتی و سەربازیی ڕادەستی ژنان کردووە و جەختیش دەکاتەوە کە یەکینەکانی ژنانی کوردی سووریا شان بە شانی پیاوان دژی داعش خەباتیان کردووە و ئیدارەی خۆسەر، لە ئیدارەدانی ناوچەکەدا بەشداریی بە ژنان کردووە.

ئەنجامی توێژینەوەکەی زانکۆی ئۆسلۆ بەراوردی نێوان مێکانیزمی ئەمنی و وەرگرتنی شەرعیەتی کوردەکانی سووریا و داعش دەکات و دەڵێت هۆکاری فەشەلهێنانی داعش شێوەی بەکارهێنانی سیستەمی ئەمنی و وەرگرتنی شەرعیەت بە شێوازی کۆن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو ئەوەش لە کاتێکدا کوردەکانی سووریا وایان نەکرد.

News Code 892

Your Comment

You are replying to: .
captcha