بەرهەم هێنانی فیلم لەبارەی کورد قەرەبووی خەیانەتەکانی ئەمریکا ناکاتەوە

بەشی سووریا- پروفیسۆر ژین باجەلان بڕوای وایە بەرهەم هێنانی فیلم لەبارەی بوێریی کچانی کوردی سووریا ناتوانێت قەرەبووی خەیانەتەکانی ئەمریکا بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پروفیسۆر ژین باجەلان مامۆستای زانکۆی میزۆریی ئەمریکا لە یادداشتێکدا بەرهەم هێنانی فیلم لەبارەی کوردەکانی سووریا لەلایەن هیلاری کلینتۆن بەکارێکی بێ سوود وەسف دەکات.

ناوبراو لە یادداشتێکدا کە گۆڤاری جاکۆبینی ئەمریکا بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە دەکات کە هەوڵی کلینتۆن بۆ بەرهەم هێنانی فیلم لەحاڵێکدایە کە هاوسەرەکەی واتا بیل کلینتۆن وێڕای شوێنکەوتنی تورکیا پەکەکە-ی وەکوو گرووپێکی تیرۆریستیی ناساند لەحاڵێکدا پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ کوردانی سووریا هەیە.

مامۆستای زانکۆی میزۆریی ئەمریکا هەروەها وەبیری دێنێتەوە کە ئیدارەی ئەمریکا ڕۆڵێکی گرینگی لە زانیاری پێدان بە تورکیا گێڕاوە بۆ دەستگیر کردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەحاڵێکدا هزری ئۆجەلان کاریگەریی لەسەر کوردانی سووریا هەیە.

ناوبراو وەبیری هێناوەتەوە ئەمریکا کوردانی سووریای -کە بۆ پێدا هەڵگوتن فیلمیان بۆ بەرهەم دێنێت- لە ساڵی 2019 هەمبەر هێرشەکانی تورکیا بێ پەنا هێشتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 917

Your Comment

You are replying to: .
captcha