هێرشی تورکیا بۆ شەنگال بە بێ ئیزنی ئەمریکا مومکین نیە

بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت ئێستایش سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردی عێراق و سووریا ڕوون و تا ئەمریکا گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا هەڵنەکات ئەنقەرە ناتوانێت هێرش بکاتە سەر شەنگال یان هیچ ناوچەیێکی تر.

کوردپرێس:

عەلا بەرەکات سیاسەتوانێکی کوردی سووریا لە دیمانەیێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە هێرشی سەربازیی چاوەڕوواننەکراوی تورکیا بۆ سەر شەنگال کردووە و دەڵێت تا ئەم کاتەش قسەکردنی لەو بارەیەوە زووە و ناکرێت ئەو ئەگەرەش ڕەت بکەینەوە.

ناوبراو دەشڵێت: لە مەسەلەی شەنگالدا مەترسی هەیە و ئەو ئەگەرەش دوور نیە کە شتی وا ڕوو بدات بەڵام هەموو بابەتەکە بە ئەمریکاوە بەستراوە.

ناوبراو زیادی کرد: هێشتا سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەرامبەر بە مەسەلە جیهانی و هەرێمییەکان ڕوون نیە و بایدەن سیاسەتەکانی لەو بارەیەوە ڕوون نەکرۆدتەوە.

ناوبراو بیریشی هێنایەوە کە تا ئەو کاتەی ئەمریکا لە بەرامبەر عێراق و سووریا گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا هەڵنەکات ناکرێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین کە تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال یان ناوچەیێکی دیکە.

ئەو سیاسەتوانە کوردەی سووریا پێشتر لە دیمانەیێکی دیکە لەگەڵ کوردپرێس ئاماژەی بە گۆڕدرانی سیاسەتی ئەمریکا لە ئیدارەی بایدەن بە هاتنی مەکگۆرگ کردووە و دەڵێت ئەوەی گرینگە پێویستە کوردەکانی سووریا بگەنە یەکڕیزی بۆ ئەوەی لە دانوستانەکاندا خاوەنی قورسایی بن.

News Code 921

Your Comment

You are replying to: .
captcha