لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆنا کە دەخرێتە بازارەوە پێویستە بە وریاییەوە گەشبین بین

بەشی جیهان- بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، لەم ڕۆژانەدا هەواڵی هاندەرمان پێگەیشت لەبارەی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بەڵام لەم بابەتەدا پێویستە بە وریاییەوە گەشبین بین.

کوردپرێس: تێدرۆس گیبریسیوس ئادهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوەندی ڕێكخراوەكەوە لە جنێڤەوە لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە كۆبوونەوەیێكی لەگەڵ پسپۆڕانی پەتازانی ڕێكخراوەكە ئەنجامدا و ڕایگەیاند: لە ئێستادا زۆر نیگەرانین لە زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون لە چەند وڵاتێكدا، بە تایبەتی لە ئەورووپا و ئەمریكا كە كارمەندانی تەندروستی و سیستەمی تەندروستی لە داڕمان نزیكدەبێتەوە.

ناوبراو وتیشی لە ساڵی ٢٠٢١دا پێویستیان بە ٢٣ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا.

سەبارەت بە كارەكانی ڤاكسینی كۆرۆناش، تێدرۆس گیبریسیوس ئادهانۆم ئاشكرای كرد، هەواڵی هاندەرمان پێگەیشتووە لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان بە وریاییەوە گەشبینن لەو ڤاكسینانەی كە لە مانگەكانی داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 94

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha