چوارگۆشەی ئەمنیی قامیشلۆ و حەسەکە دۆخێکی هێوری هەیە

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی چوارگۆشەی ئەمنیی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆدا حکوومەتی ناوەندیی نیەتی هەڵسەنگاندنی هێزە کوردییەکانی لەسەردا بوو بەڵام سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێنا.

«فەتحوڵڵا حوسێنی» ئەندامی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دایە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی چوارگۆشەی ئەمنیی دوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ لە کوردستانی سووریا و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی سەربە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و ڕایگەیاند: حکوومەتی ناوەندی ئامانجی ئەوە بوو توانای هێزە کوردییەکان هەڵسەنگێنێت کە نەگەیشتە ئامانجەکەی.

ناوبراو درێژەی دا: ڕووسیا و سووریا دەیانویست گوشار لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دروست بکەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان ئاماژەشی دا بە هاوکات بوونی ڕووداوەکانی حەسەکە و قامیشلۆ لەگەڵ ڕووداوەکانی ناوچەی شەهبا و ناوچە کوردنشینەکانی حەلەب و وتی: حکوومەتی سووریا چەندین مانگە بە بیانووی جیاجیاوە گوشار دەخاتە سە رکەمپی ئاوەرەکانی عەفرین لە ناوچەی شەهبا و هەروەها ناوچە کوردنشینەکانی شاری حەلەب-ی خستۆتە ژێر گوشارەوە و هەوڵەکانی ئاسایشی کوردستان لە حەسەکە و قامیشلۆ وەڵامێک بوو بۆ ئەو پەلامارگەلە.

فەتحوڵڵا حسێنی ئاشکراشی کرد لە ئێستادا بە نێوەندگیریی ڕووسیا ڕووبەڕووبوونەوەکان کۆتاییان پێهاتووە بەڵام ئەم ئارامییە کاتییە و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە ئارادایە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئێمە مکووڕین لەسەر ئامانجەکانمان بۆ بەڕێوەبەردنی ناوچەکە و ڕووسیا و سووریاش ئەم ڕاستیە دەزانن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 952

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha