پسپۆڕێکی کاروباری کورد: تورکیا دژی هەموو جۆرە مامەڵەیێکی باشی ئیدارەی نوێی ئەمریکایە بەرامبەر کورد
بەشی جیهان- نیکۆلاس دانفۆرس لە لێدوانێکدا دەڵێت تورکیا دژی هەموو جۆرە پشتگیری کردنێکی ئەمریکایە بۆ کوردی سووریا و تەنانەت لەبارەی دانوستانی کوردەکان لەگەڵ دیمەشقیش کاردانەوەی توندی دەبێت.

کوردپرێس:

نیکۆلاس دانفۆرس توژێرەی کاروباری کوردەکان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بە ڕاجیاوازیی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەتایبەت لە سەر پرسی کوردی سووریا دەکات و پێشنیازی ئەوەی بە بەرپرسانی ئیدارەی بایدەن کردووە کە خۆیان بۆ کاردانەوە توندەکانی تورکیا بەرامبەر زیادکردنی پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ کوردی سووریا ئامادە بکەن.

ناوبراو لە وتارێکدا کە ماڵپەڕی پەمانگای برۆکینگز بڵاوی کردۆتەوە جەخت دەکاتەوە کە تورکیا دژی هەموو جۆرە زیادکردنێکی پشتگیرییەکانی ئەمریکایە بۆ کوردی سووریا جا چ لە ڕێگای زیادکردنی هێزی سەربازییەوە بێت و چ لە ڕێگای پشتگیری کردن کوردەکان بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی بێت.

ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە کە پێویستە سیاسەتوانە ئەمریکییەکان پێشبینیی ئەوە بکەن و خۆیان بۆ کاردانەوەی تورکیا ئامادە بکەن.

دانفۆرس باسی ئەوەشی کردووە کە پێویستە بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕوونی خواستی خۆیان لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ کوردی سووریا بۆ دانوستانیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا ئاشکرا بکەن.