چین پێنج‌ ھەزار ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دەبەخشێتە ھەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند وڵاتی چین بڕیاری داوە پێنج ‌ھەزار ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەک ھاوکاری پێشکەش بە ھەرێم بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "وڵاتی چین بڕیاری داوە بەبێ بەرامبەر ڤاکسینی بەرھەمھێنراوی چینی ببەخشێت بە ھەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە پێنج‌ھەزار ژەمە ڤاکسینی بەرھەمی چینی sinopharm ڕادەستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی: "لە ئایندەیێکی نزیکدا دەست بە ڕێکاری گواستنەوەی ڤاکسینە چینییەکە دەکرێت بۆ ھەرێمی کوردستان و بەشی دوو ھەزار و ٥٠٠ نەخۆش دەکات، چوونکە ھەرکەسێک پێویستی بە دوو ژەمە ڤاکسین هەیە".

ئاسۆ حەوێزی ڕوونی کردەوە: "ڤاکسینەکەی چین لەلایەن عێراقەوە پەسەند کراوە و ھەموو ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ دابین کردنی ڤاکسینە تا ھاووڵاتییانی ئێمە سوودمەند بن لەو ڤاکسینانەی لە جیھاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەرھەم ھاتوون".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha