دەبێت بایدن، تورکیا هان بدات بۆ دانوستان لەگەڵ پەکەکە و ڕەوتە کوردییەکانی سووریا

بەشی جیهان- ناوەندی بەرگری لە دیموکراسیەکان بە ئیدارەی جۆ بایدن ڕادەسپێرێت کە تورکیا هان بدات بۆ دانوستاندن لەگەڵ کوردانی سووریا و هەروەها لە ناوخۆیشدا لەگەڵ پەکەکە گفتوگۆ دەست پێبکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی بەرگریی لە دیموکراسیەکان لە ئەمریکا کە لەبارەی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەوە ڕاوێژکاری پێشکەش دەکات، بە ئیدارەی جۆ بایدن ڕایسپاردووە بەشێوەیێکی جیدی لەگەڵ حکوومەتی تورکیا لەبارەی پرسی کوردەکان لەناوخۆی تورکیا و دەروەی ئەو وڵاتە واتا باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گفتوگۆ بکات.

ناوەندەکە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی بۆ باشتر بوونی دۆخی کوردەکان لە تورکیا و سووریا پێشکەش کردووە. ئەم پەیمانگایە بە واشنتنی ڕاسپاردووە هەوڵ بدات پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ کوردانی سووریا باشتر بکات. ئەم بابەتەش لە ڕێگای گفتوگۆ تورکیا لەگەڵ لقی سیاسی یەکینەکانی پاراستنی گەل واتا پارتی کوردی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا کە نزیکە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان مومکین دەبێت.

پەیمانگای بەرگریی لە دیموکراسیەکان لە ئەمریکا هەروەها داوای لە وڵاتەکەی کردووە تورکیا هان بدات دیسانەوە دانوستان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا دەست پێبکاتەوە.

پەیمانگاکە لەبارەی سووریاوە بە واشنتن-ی ڕاسپاردووە، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا مەنع بکات لەوەی کە هێرشی زیاتر بکاتە سەر کوردەکانی سووریا و ئەگەر درێژە بە دەستدرێژییەکان بدات، سزای بخاتە سەر.

ناوەندی بەرگریی لە دیموکراسیەکان لە ئەمریکا هەروەها بە ئیدارەی جۆ بایدن ڕادەسپێرێت، بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە هێزەکانی سووریای دیموکرات نزیکەی 11000 قوربانییان بۆ شەڕی داعش داوە پشتگیریی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان کردن بۆ ئەو هێزە درێژە پێبدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 970

Your Comment

You are replying to: .
captcha