بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سیستەمی ناناوەندیی بۆ سووریا دەوێت

بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر دەڵێت: سیاسەتی ئیداری خۆسەر لەبارەی سووریا ڕوون و ئاشکرایە و ئێمە خوازیاری سیستەمی لامەرکەزین بۆ سووریا.

«ئالان سلیفی» نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی لەبارەی وتەکانی «ویلیام روێبوک» بەرپرسی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کە بە شەرقولئەوسەت-ی وتبوو: "ئێمە ڕاشکاوانە بە هێزەکانی سووریای دیموکراتمان وتووە پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لەم ناوچەیەدا ناکەین". ڕایگەیاند: ئێمە بڕوامان بە سووریای لامەرکەزیە کە مافی هەموو ئەتنیکەکانی تێدا پارێزراو بێت.

ناوبراو درێژەی دا: هەمیشە بە لایەکانی دیکە بەتایبەت ئەمریکییەکانمان گوتووە بەڕێوەبەرایتی خۆسەر پڕۆژەیەێکی بۆ سووریا بەدەستۆیە کە ئەوەش لەبەرچاو گرتنی مافی هەموو هاووڵاتیێکی سووریایە لەو چوارچێوەدا.

ئالان سلیفی زیاتر وتی: بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ سووریا ئاشکرایە و سووریای لامەرکەزی ئامانجی ئێمەیە کە هەموو قەوم و لایەنە سووریایەکان ڕۆڵی تێدا بگێڕن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 997

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha