ئاری هەرسین
-
ئیدیعاکانی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان:
پارتی: لە هەڵبژادندا هێزی یەکەم دەبین/ یەکێتی: ساڵی ۲۰۲۴ ساڵی یەکێتیی نیشتمانییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "ئێمە پێمانوایە هەرکاتێک بچینە هەڵبژاردنەوە بەو جۆرەی کە باوەڕمان بە خۆمان هەیە و بە پێگەی جەماوەری و خۆ ئامادەکردنی خۆمان هەیە، ئێستا یان شەش مانگی تر بچینە هەڵبژاردنەوە هەر هێزی یەکەم دەبین."
-
بهرپرسى لقى چوارى پارتى: له ۳۸ کورسی پەرلەمانی کوردستانهوه بهرهو ۱۰۰ کورسى دهچین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بهرپرسى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان له سلێمانى دەڵێت: ئهگهر له سلێمانى پارتى ببێته حزبى یهکهم، ئهوهى له ههولێر و دهۆک کردومانه لێرهش دهیکهین.
-
ئاری هەرسین:
بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانی نابێت بچنە سەنگەری ناحەزانی کوردستانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسیە و نەحەزانی کوردستان ئەو بڕیارەیان داوە، هەر لایەنێکیش بە بڕیارەکە خۆشحاڵ بێت، واتە خۆشحاڵە کە ئیهانەی خەڵکی کوردستان دەکرێت و چۆتە سەنگەری ناحەزانی هەرێمی کوردستانەوە.
-
ئاری هەرسین:
ئەگەر لەبەر ڕازی کردنی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژاردن دەکەین، ئەوە هەر نەکرێت باشترە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: هەر کاتێک نێوانی پارتی و یەکێتی تێکدەچێت، خەڵک لە دڵەڕاوکێ ئەژی، خەمی ساقامگیرییەتی، چوونکە خەمی مووچە و بازاڕ و نانەکەیەتی کە بارگرانیی دروست نەبێت بۆی.