ئێران
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
ئێران بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان وهڵامی ئیسرائیلی دایهوه
بەشی ئێران- وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند، کاردانەوەکانمان بهرامبهر به ڕژێمی زایۆنی ڕەوا و بهگوێرهی یاسا نێودهوڵهتییهکان بوو.
-
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی تایبەت بۆ کوردپرێس:
هێرشەکەی ئێران ئاو چاو سەندن لە ئیسرائیل بوو
بەشی عێراق و هەرێمی: جەمال کۆچەر لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی بە ئاو چاو سەندن وەسف دەکات و دەڵێت: جیاوازیی سەرەکیی ئەم ڕووداوە لەگەڵ ساڵانی پێشتر ئەوە بوو کە یەکەمجارە ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرشی کردۆتە سەر ئیسرائیل.
-
سەرلەشکر باقری:
هەموو ئامانجەکانمان پێکا/ ئۆپەراسیۆنەکەمان کۆتایی هات
بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیانە بە سەرکەوتوویی لە شەوی ڕابردووەوە تا بەیانیی ئەمڕۆ ئەنجام درا و هەموو ئامانجەکانی پێکا.
-
فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانیان دەست پێکردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان؛ گەشتە ئاسمانییەکانیان دەست پێکردەوە.
-
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران:
لە چوارچێوەی "بەڵێنی ڕاستگۆیانە"دا وەڵامی ڕژێمی زایۆنیمان دایەوە
بەشی ئێران- سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبهجێکردنی ئۆپراسیۆنی سهربازی لهدژی ڕژێمی زایۆنی ڕاگهیاند و وردهکاریهکهی بڵاو کردهوه.
-
گوتاری ڕۆژی جەژنی ڕێبەری باڵای شۆڕش
بەشی ئێران- بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە ئایەتۆڵا عەلی خامنەیی گوتاری ئەم ڕۆژە پێشکەش کرد.
-
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شاڵاوەکانی جینۆساید نابێتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی له ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش، بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند، "۳۳ ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێت کە لە ۵ی ۴ی ۱۹۹۱ لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی پێشوی عێراق بۆ سەر کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان بەرەو سنوورەکان هاتە ئاراوە".
-
مەسروور بارزانی له ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش:
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شاڵاوەکانی جینۆساید نابێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی له ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش، بڵاو کردەوە.
-
پاسپۆرتی عێراقیی ژمارەیێک لە سەرکردەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەڵوەشێندرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیێکدا هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرتی ژمارەیێک لە سەرکردەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی ڕاگەیاند.
-
ڕاپۆرتێک لەبارەی داهاتی نانهوتیی ههرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دیوانی چاودێری دارایی عێراق له راپۆرتی هاوبهشی خۆیدا لهگهڵ دیوانی چاودێری دارایی ههرێم باس له داهاتی نانهوتیی ههرێمی كوردستان دهكات و دهڵێ ههرێم ئهم داهاتانهی رادهستی حكوومهتی فیدراڵ نهكردووه، تێبینی خۆی لهبارهی داهاتهكان خستوهتهڕوو، له دهروازهی باشماخ تێبینی ئهوهی كردووه ئیمزای لیستی مووچەی فهرمانبهران لهنێوان دوو مانگدا جیاوازه، گومانی كردووهو داوا دهكات فهرمانبهران لهبری هاوڕێكانیان ئیمزای وهرگرتنی مووچە نهكهن، وردهكاری داهاتی گومرگ و فڕۆكهخانهكانی ههرێم بهمشێوهیه دهخاتهڕوو.
-
چاودێرێکی سیاسیی کورد تایبەت بۆ کردپرێس:
دەسەڵاتدارانی ئێستای کورد نازانن مانای تەوازونی سیاسی چییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود عەبدولخالق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە دۆخی ئێستای دەسەڵاتدارێتیی کوردی لە هەرێمی کوردستان وتی: دەسەڵاتدارانی ئێستای کورد نازانن مانای تەوازونی سیاسی چییە.
-
هەرێمی کوردستان لەبەردەم ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکاندا/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سێ دەیەی ڕابردوویان بە ئاڵۆزی و ناکۆکیی نێوانیان تێپەڕ کرد.
-
کەجەکە:
هێرشە دڕندانەکەی سەر مۆسکۆ شەرمەزار دەکەین/دەوڵەتی تورکیا داعش لەدژی هەر کەسێک بەکار دێنێت
بەشی تورکیا- کۆنسەی بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان هێرشەکەی مۆسکۆی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند ئەوەی کە داعش لە دژی هەر کەسێک بەکار دەهێنێت دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە.
-
هێمن هەورامی:
هەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی بەرامبەر هەڵەبجە لەبیر ناکەین
بەشی عێراق و هەرێمی- هێمن هەورامی لەسەر پەیوەندییەکانی پارتی و ئێران دەڵێت "ئێران دەوڵەتێکی گرینگە لەناوچەکە سنوورێکی درێژمان لەگەڵی هەیە لە دوای ساڵی ۱۹۷۹ هەڵوێستەکانی ئیمام خومەینی و بەرامبەر کیمیابارانی هەڵەبجە لەبیر ناکەین.
-
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لە شارە کوردنشینەکانی ئێران ڕاگەیێندرا
بەشی ئێران- دواى ئهوهى ههڵبژاردن بۆ خولى ۱۲ى پهرلهمانى ئێران لە كاتژمێر ۱۲ى شهوى هەینی ۱۱ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲ی هەتاوی کۆتایی هات، ڕێژهى بهشداریكردن لە سەرانسەری وڵات گهیشته ۴۱%.
-
بووک و زاوایەکی سنەیی دەنگی خۆیان خستە سندووقی دەنگدانەوە
بەشی کوردستان- ئەمڕۆ بووک و زاوایەکی گەنجی سنەیی لە بازنی دەنگدانی مزگەوتی جامیع ئامادە بوون و دەنگیان دا.
-
هاوکات لەگەڵ هەموو ئێران:
پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و شارەزایانی ڕێبەری لە کوردستان دەستی پێکرد
بەشی کوردستان- ئەمڕۆ هەینی ۱۱ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲ هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران، لە کاتژمێر ۸ی بەیانییەوە ۱۲۹۶ لقی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی کوردستانی کرایەوە.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕش سەبارەت بە بەشداری کردن لە هەڵبژادن دوو ڕاسپاردەی گرنکی بۆ گەڵی ئێران هەیە
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕش بەیانیی ئەمڕۆ پاش بەشداری کردن لە هەڵبژاردن جەختی کردەوە: لە هەڵبژاردنی پێشووشدا وتم و ئێستایش جەخت لەوە دەکەمەوە کە خەڵک دەرفەتەکە بقۆزنەوە و لە یەکەم ساتەکاندا دەنگی خۆیان بخەنە سندووقەکانی دەنگدانەوە.
-
هەڵبژاردنی ١٢ەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران بەڕێوەدەچێت
بەشی ئێران- بڕیارە سبەینێ هەینی 11ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی کاتژمێر 8ی بەیانی هەڵبژاردنی ١٢ـەمین خولی پەرلەمان و خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەریی ئێران بەڕێووەبچێت.
-
خەڵکی ۵۳ وڵات بەبێ ڤیزای پێشوەختە دەتوانن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند خەڵکی ۵۳ وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزای پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
دەبێت کۆتایی بە چالاکیی گرووپە چەکدارییەکان لە عێراق بهێندرێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، پێویسته سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت و حکوومەتی عێراق ڕۆڵێکی بنەڕەتیی لە پاراستنی هەرێمدا بگێڕێت.
-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران:
ئاسایشی عێراق و ئێران هاوبەشە/ پابەندین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران
بەشی ئێران- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، عێراق پابەندبووە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران.
-
تۆمەتی سووکایەتیکردن بە حکوومەت و پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی کادرێکی پارتی کراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا وتی، "حکوومەتی عێراقی لەلایەن بەرپرسانی سوپای پاسدارانەوە بەرێوەدەبرێت"، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کادری پارتی دەرچووە.
-
لە کۆنفرانسیكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا:
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: ڕاوێژکارەسەربازییەکانی ئێران لە سووریا دەمێننەوە
بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسیكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی ڕایگەیاند ئێران هەوڵ ئەدات بۆ ڕێگری کردن لە کۆچاندنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە.
-
له مهراسیمی 45مین ساڵیادی سهرکهوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران:
ڕژێمی شاههنشای ئێران دهستی ههبوو له شکستپێکهێنانی شۆڕشی ئهیلول
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامی مهکتهبی سیاسی یهکێتی له مهراسیمی ساڵیادی سهرکهوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له سلێمانی جەختی لەوە کرد کە یهکێتی به ئهرکی خۆی دهزانێت گهل و ناوچهکه له شهڕ و ناسهقامگیری بپارێزێت.
-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهنجومهنی نوێنهران داوای له حکوومهتی عێراق کرد بڕیاری دوورخستنهوهی هێزه بیانییهکان له وڵاتهکهی جێبهجێ بکات.
-
سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی:
هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سووریا دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات
مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی دەڵێت: هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز دەکات.
-
دانیشە کاک مەسروور/ ڕێبوار كەریم وەلی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبوار کەریم چاودێری سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە یادداشتێکی کورتدا ئاماژەی کردووە بە لێدوانێکی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیای NBCی ئەمریکی و دەڵێت «بۆچی ئەمریکا ئێوە بە هاوپەیمانی خۆی بزانێت؟» دەقی یادداشتەکە لە درێژەدا هاتووە:
-
کیژانی کوردستانی پلەی سێیەمی بەرزکردنەوەی قورسایی کیشوەری ئاسیای مسۆگەر کرد
بەشی کوردستان- کیژان مەقسوودی کچە پاڵەوانی بەناوبانگی کوردستانی کێشی ۸۷ کیلۆ توانی میدالیای بڕۆنزی پاڵەوانیی کیشوەری ئاسیا بەدەست بێنێت.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان داوامان لێدەکات، بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین
وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیهکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە.