برێت مەکگۆرک
-
کازمی و شاندێکی ئەمریکی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەیان لە عێراق تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک بەسەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەوە پێشوازییان لێکراوە.
-
یەکەم کاردانەوی برێت مەکگۆرک بۆ هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
بەشی جیهان- برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کە وەکوو بونیاتنەری پەیوەندیی ئەمریکا و کوردەکانی سووریا ناوی لێدەبەن. بۆ یەکەمجار لە پۆستە نوێکەیدا لە ئیدارەی جۆ بایدن کاردانەوەی بۆ ڕووداوەکانی ناوچە کوردنشینەکان نیشان دا.
-
ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا:
برێت مەکگۆرک دۆستی کوردە
بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (p.d.k.s) دەڵێت: پاش کۆتایی هاتنی ئەرکی مەکگۆرک، جەیمز جێفری وەکوو بەرپرسی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا دەست بەکار بوو. جێفری پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا بووە و پەیوەندییێکی ئەوتۆی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەبوو و لەپرسی کوردستانی سووریا ڕاپۆرتی پێچەوانەی ڕادەستی بەرپرسانی ئەمریکی دەکرد و هەر ئەمەش بوو بەهۆکارێک بۆ داگیر کردنی گرێ سپی و سەرێ کانی لەلایەن تورکیاوە.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی پشتگیری لە کورد دەکات
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) دەڵێت: ڕۆڵی ئەمریکا و جەنابی مەکگۆرک وەکوو نوێنەری ئەمریکا لە کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا گرینگ و کاریگەر دەبێت و پشتگیریی ئەمریکا لە کورد درێژەی پێدەدرێت چوونکە پشتگیریی ئەو وڵاتە لە کورد لەبەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادایە.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
دەست نیشان کردنی مەکگۆرک هەوڵاێکی خۆش بوو بۆ کوردەکان
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: دەستەی سیاسی و شاندی دیپلۆماسیی چەندین وڵات سەردانی کوردستانی سووریا دەکەن بەڵام هێشتا دانیان بەبوونی بەڕێوەبەریی خۆسەردا نەناوە و باسیان لەمبارەوە نەکردووە ئێمە هیوامان وایە پاش هاتینی بایدەن و مەکگۆرک ئەم بابەتە بگۆڕدرێت.