بۆردوومان
-
پێشمەرگەیەکی هەرێمی کوردستان لە هێرشێکی تورکیا گیانی لەدەستدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، پاش بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا.
-
کەمتر لە ۲۰ ڕۆژ ۴ کەس لە عەشیرەتی زێباری بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا
بەشی تورکیا- موختارێکی عەشیرەتی زێباری ڕایگەیاند لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ ڕۆژدا ۴ کەس لە عەشیرەتەکەیان بەهۆی هێرشی فرۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.
-
دژه تیرۆری هەرێم و میدیاى پهکهکه زانیاریى پێچهوانهى یهکتر لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شەنگال بڵاودهکهنهوه
بەشی تورکیا- میدیاى نزیک له پهکهکه ڕاگەیاند له هێرشهکهى سهر شەنگال شهڕڤانێکى یهبهشه بهسهختى برینداربووه، بهڵام دژهتیرۆرى کوردستان ڕایدهگهیهنێت، لهو هێرشهى تورکیادا، بەرپرسی هەواڵگریی پارتی کرێکارانی کوردستان کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
-
بههۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوه دوو هاوڵاتی هەرێم گیانیان لهدهستدا
بەشی تورکیا- بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە چیای گریێ لە سنووری ناحیەی شێلادزێ، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربووو
-
ڕزگاربوویەکی بۆردوومانەکەی دینارتە:
هێزەکانی تورکیا سەدلەسەد دەیانزانی خەڵکی بێتاوان دەکەنە ئامانج
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا بۆ سەر گوندی کافیا لە سنووری ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانیی گوندەکە. یەکێک لەو کەسانەی لە بۆردوومانەکە رزگاری بووە دەڵێت: "۱۰۰٪ دەیانزانی ئێمە لەوێین".
-
ئاماری بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۲۳
بەشی جیهان- بهگوێرهی ئامارێکی ڕێکخراوی (CPT) ئەمریکی، لە ساڵی ۲۰۲۳دا تورکیا ۱۵۴۸ جار و ئێران ۱۰۱ جار بۆردوومانی هەرێمی کوردستانیان کردووه.
-
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە کوردستانی سووریا لە ئێستاوە بەدەست کەمیی ئاوەوە دەناڵێنێت
بەشی سووریا- بەڕێوبەریی خۆسەریی ڕایگەیاند، کارەبای مۆلیدە بەکاردەهێنن بۆ وێستگەکانی ئاو و پەمپکردن، بە مەبەستی دابینکردنی ئاو بۆ ناوچەکانی کوردستان.
-
بۆردوومانەکانی تورکیا لەکارکەوتنی ۷ وێستگەی کارەبای کوردستانی سووریای لێکەوتەوە
بەشی سووریا- بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەریان لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری رابردوودا، حەوت وێستگەی کارەبا لە کوردستانی سووریا لەکار کەوتوون.
-
هەسەدە:
ئامانجی تورکیا ئەوەیە ژیان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بنەبڕ بکات
بەشی تورکیا- تورکیا بۆردوومانێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ سەر پێگە مەدەنییەکانی کوردستانی سووریا و لە هەرێمی کوردستانیش بە فراوانی هێرشی بۆ سەر چەندان شوێن دەستپێکردووە.
-
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:
دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکی پەکەکە لەنێو ئاگردا سووتان
بەشی تورکیا- لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا لە دەڤەری بەرگارە دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکی چەکدارانی پەکەکە سووتان.
-
توركیا ساڵی ڕابردوو زیاتر ۱۵۰۰ هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان
بەشی جیهان- رێكخراوێكی ئەمریكی ڕایگەیاندووە لە ساڵی ڕابردوودا توركیا زیاتر لە ۱۵۰۰ جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان.
-
هێزی ئاسمانیی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعشی خاپوور کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزی ئاسمانی عێراق چەند حەشارگەیەکی داعشیان لە گوندی ئەلگەبەی سەر بە پارێزگای دیالە بۆردوومان کرد.
-
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد
بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیان بۆردوومان کرد و بەهۆی نزیکی بۆردوومانەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی چەند گوندێک ترس و دڵەڕاوێکی لەناو گوندنیشینان دروست بووە.
-
وتەبێژی حکوومەتی عێراق لەسەر ڕاگەیێندراوەکەی حکوومەتی هەرێم هاتە دەنگ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی عێراقی وەڵامی ڕاگەیەندراوێکی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت سەریان سوڕماوە لە لێدوانەکەی پێشەوا هەورامانی.
-
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا سنوورى سلێمانى بۆردوومان دەکەن
بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگییەکانى توركیا دووجار سنووری قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانییان بۆردوومان کرد.
-
سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست سێ برایان دەستگیر کرد
بەشی تورکیا- سوپای تورکیا لە سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای ھەولێر، سێ برایان دەستگیر کرد، کە پیشەیان ئاژەڵدارییە.
-
بۆردوومان کردنی ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە تاوانی جەنگییە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن.
-
کامێرامانی سنەیی لە بۆردوومانێکی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا گیانی لەدەستدا
بەشی کوردستان- مەنسوور کەریمیان، دەرهێنەر و کامێرامانی خەڵکی سنەی کە لە کوردستانی سووریا سەرقاڵی دروستکردنی فیلمێک بوو، لە بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا گیانی لەدەستداوە.
-
فڕۆکهکانی تورکیا سنووری پێنجوێنیان بۆردوومان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا سنووری گوندی کانی میران-یان لە سنووری پێنجوێن بۆردوومان کرد.
-
تورکیا سنوورى چهمچهماڵى بۆردوومان کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له سنوورى ناحیهى ئاغجهلهرو قهزاى چهمچهماڵ، درۆنى تورکیا بارهگایهکى حزبییان کردۆته ئامانج.
-
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری پشدەر بۆردوومان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی سێشەممە بۆ ماوەیەکی زۆر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی دەڤەری پشدەردا سوڕاونەوە و بۆردوومانی سنووری ناحیەی سەنگەسەریان کرد.
-
عێراق هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی ئیدانە دەکات
بەشی جیهان- حکوومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکا دەکات بۆ سەر بنکەکانی گرووپە چەکدارەکان.
-
عێراق بە توندی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر جورف سەخر ئیدانە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکا لە جورف سەخر دەکات و دەڵێت، هێرشەکە بەبێ ئاگاداری ئەوان کراوە.
-
هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا بۆسەر شەنگال کوژرانی دوو ئەندامی یەبەشە-ی لێکەوتەوە
بەشی تورکیا- فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێكی له سنووری قەزای شنگال کردە ئامانج کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
-
ڕووداوەکانی غەززە لە زاری کوردێکی دانیشتووی ئەو شارەوە
ئیبراهیم کوردی هاوڵاتیەکی کوردی دانیشتووی غەزەیە کە زیاتر لە سەدەیەکە باو و باپیرانی لە عێراقەوە چوونەتە فەلەستین دەڵێت: ژمارەیەکی زۆری خێزانی کورد لە غەزە دەژین، وەک هاوڵاتیانی دیکەی غەززە لە دۆخێکی سەختداین، دۆخی ژیانمان لەسەرووی هێز و توانای مرۆڤەوەیە، هیچ مرۆڤێکی سەر زەوی ناتوانێت بەرگەی ئەم نەهامەتیانە بگرێت، ئاو و کارەبا و سووتەمەنیمان نییە، خۆراکمان نەماوە، تەنها لە چاخی سەرەتاییدا مرۆڤ بەم جۆرە ژیاوە، ئەمڕۆ بە منداڵەکانم وت ئیتر بە ئاو و خورما خۆتان تێر بکەن، بۆردوومانی غەزە ژیانی وەستاندووە، ناتوانین لە ماڵەکانمان بێینە دەرەوە، بە تۆن مووشەک بەسەرماندا دەبارێت.
-
فڕۆکهی بێفڕۆکهوانی تورکیا ڕانیه بۆردوومان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوندی بۆسکێن-ی سنووری ئیدارهی ڕانیه له رێگهی فڕۆکهی بێفڕۆکهوانهوه کرایه ئامانج.
-
دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان:
بههۆی هێرشەکانی تورکیاوه ۱۰ چهكداری پهكهكه گیانیان لەدەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژهتیرۆری هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردهوه كه لە زنجیرەک بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر پێگەکەکانی پەکەکە ۱۳ چەکدار کوژران و بریندار بوون.
-
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە ۱ ملیار دۆلار زیان بەر دامەزراوەی سوەیدیە کەوت
بەشی سووریا- فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار دامەزراوەی بەرهەمهێنانی کارەبای سوەیدیەیان لە گوندەواری دێرک لە کوردستانی سووریا، بۆردوومان کرد.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکەین ڕێگری لە دهستدرێژییهکانی تورکیا بکەن
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لهبارهی هێرشهکانی تورکیا بۆسەر هێزەکانیان رایگەیاند هێرشەکانی دهوڵهتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە رێگری لە شەڕی دژی تیرۆر دەکات.
-
مەسروور بارزانی پەیامێکی لەبارەی ڕووداوەکەی عەربەت بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بۆردوومان کردنی فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاو کردەوە و دەڵێت، پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم رووداوە بکەن.