تورکیا
-
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی:
پێویستە دەسەڵاتداران و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا گوێ لە خواستی گەلی کورد بگرن
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگهیاند، پێویستە حکوومەت و ئۆپۆزسیۆن بە بەهێزترین شێوە پەیامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەڵسەنگێنن و گوێ لە خواستی گەلی کورد بگرن.
-
ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی:
تورکیا زۆرترین سوود لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کاروباری وزە ڕایگەیاند، تورکیا هۆکاری سەرەکیی پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
-
پەیمانگەی برۆکینگز لێکیدەداتەوە:
سەرکەوتنی ترەمپ دەرفەتێکە بۆ کونترۆڵ کردنی ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا لەلایەن تورکیاوە
بەشی جیهان- پەیمانگەی برۆکینگز هۆشداری دەدات گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تورکیا بۆ ئەوەی کە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا زیاتر کۆنترۆڵ بکات.
-
میت کوژرانی واحیدە ئاتاڵای لە سووریا ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە ناوچەی عەینولعەرەب لە سووریا بەرپرسێکی پەکەکە کوژراوە.
-
بۆریی نەوتی کەرکووک-تورکیا تاقیکرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق تاقیکردنەوەی یەکەمی بۆ ئەو بۆرییە کرد کە بڕیارە نەوتی پارێزگای کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بگوازێتەوە.
-
بەرپرسێکی YPG لەلایەن میتەوە ڕفێندرا و بۆ تورکیا گواسترایەوە
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ئیپەک دەمیر-ی لە سووریا ڕفاند بۆ تورکیا گواستیەوە.
-
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شاڵاوەکانی جینۆساید نابێتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی له ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش، بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند، "۳۳ ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێت کە لە ۵ی ۴ی ۱۹۹۱ لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی پێشوی عێراق بۆ سەر کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان بەرەو سنوورەکان هاتە ئاراوە".
-
هاوسەرۆکانی شارهوانی وان بەفەرمی دەستبەکار بوون
بەشی تورکیا- ههریهکه له عهبدوڵا زێدان و نەسلیهان شێدال به فهرمی نامهی دهستبهکاربوونیان پێدراو کرانه هاوسهرۆکی شارهوانی وان.
-
مەسروور بارزانی له ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش:
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شاڵاوەکانی جینۆساید نابێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی له ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش، بڵاو کردەوە.
-
پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان درایەوە بە دەم پارتی
دەم پارتی رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان بۆ عەبدوڵا زێدانی بەربژێری سەرکەتوی شارەکە گەرێنرایەوە.
-
دژهتیرۆری كوردستان:
له هێرشهكهی شنگالدا بهرپرسێكی باڵای سهربازیی پهكهكه كوژرا
بەشی تورکیا- فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چهكدارانی پهكهكهیان له سنووری شنگال كرده ئامانج و بهرپرسێكی باڵای سهربازیی پهكهكه كوژرا.
-
لە وان دەم پارتی بردییەوە بەڵام سەرۆكی شارەوانی درایە ئاكەپە
بەشی تورکیا- عەبدوڵا زێدان، بەربژێری سەركەوتووی دەم پارتی لە وان، بێ بەش كرا لەوەی پۆستی سەرۆكی شارەوانیی وانی بدەنێ و لە بری ئەو، سەرۆكی شارەوانیی درایە بەربژێری ئاكەپە.
-
پڕۆسهی دهنگدان بۆ ههڵبژاردنی شارهوانییهکان له تورکیا کۆتاییهات
بەشی تورکیا- پڕۆسهی دهنگدانی ههڵبژاردنی شارهوانییهکان له تورکیا کۆتاییهات و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد.
-
ڕاپۆرتێک لەبارەی داهاتی نانهوتیی ههرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دیوانی چاودێری دارایی عێراق له راپۆرتی هاوبهشی خۆیدا لهگهڵ دیوانی چاودێری دارایی ههرێم باس له داهاتی نانهوتیی ههرێمی كوردستان دهكات و دهڵێ ههرێم ئهم داهاتانهی رادهستی حكوومهتی فیدراڵ نهكردووه، تێبینی خۆی لهبارهی داهاتهكان خستوهتهڕوو، له دهروازهی باشماخ تێبینی ئهوهی كردووه ئیمزای لیستی مووچەی فهرمانبهران لهنێوان دوو مانگدا جیاوازه، گومانی كردووهو داوا دهكات فهرمانبهران لهبری هاوڕێكانیان ئیمزای وهرگرتنی مووچە نهكهن، وردهكاری داهاتی گومرگ و فڕۆكهخانهكانی ههرێم بهمشێوهیه دهخاتهڕوو.
-
چاودێرێکی سیاسیی کورد تایبەت بۆ کردپرێس:
دەسەڵاتدارانی ئێستای کورد نازانن مانای تەوازونی سیاسی چییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود عەبدولخالق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە دۆخی ئێستای دەسەڵاتدارێتیی کوردی لە هەرێمی کوردستان وتی: دەسەڵاتدارانی ئێستای کورد نازانن مانای تەوازونی سیاسی چییە.
-
داتاکانی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۳
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، کە بە بڕیارێک شادەماری ئابووریی کوردستان بڕا و لەو کاتەوە ئاستەنگی گەورە بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان هاتە ئاراوە. تا ئێستەش داهاتووی ئەو پرسە بە ناڕوونی ماوەتەوە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە ڕاپۆرتێک ناڕوونییەکان لەبارەی "قەبارەی نەوتی ڕادەستکراو بە بەغدا، فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆ و داهاتەکەی" دەڕەوێنێتەوە.
-
توركیا و عێراق گفتوگۆ بۆ کردنەوەی بەندەرێکی نوێ دەکەن
بەشی تورکیا- باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ کردنەوەی بەندەرێکی نوێ دەکرێت.
-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق:
هێڵی ئاسنینی عێراق بە کوردستاندا تێدەپەڕێت و دەگاتە تورکیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکوومەت ڕەزامەندیی پێشان داوە بۆ کڕینی ۵۰ شەمەندەفەری نوێ بۆ هێڵی ئاسنینی ناسراو بە پڕۆژەی ڕێی گەشەپێدان کە ئێستە لە قۆناغی دروستکردندایە.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پێویستە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی کاتی بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە "ئالۆز" وەسف کرد و لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند دیاریکردنی خەرجی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە ۶ دۆلار "واقیعی نییە".
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
کوردستانی سووریا لە سێ لاوە، بە سێ شێوەی جیاواز گۆشاری لەسەرە
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی ڕایدەگەیەنێت، سێ لایەن ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان بە ئامانج دەگرن، ئەوانیش داعش، توركیا و ڕژێمی سووریان.
-
بەرەی تورکمانی:
پارتی بەپێشنیازی تورکمانەکان بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک ڕازیبووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتى کوردستان بەپێشنیازێکی تورکیا لهڕێگهى تورکمانەکانهوه تایبهت دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکووک ڕازیبووە.
-
هەرێمی کوردستان لەبەردەم ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکاندا/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سێ دەیەی ڕابردوویان بە ئاڵۆزی و ناکۆکیی نێوانیان تێپەڕ کرد.
-
کەجەکە:
هێرشە دڕندانەکەی سەر مۆسکۆ شەرمەزار دەکەین/دەوڵەتی تورکیا داعش لەدژی هەر کەسێک بەکار دێنێت
بەشی تورکیا- کۆنسەی بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان هێرشەکەی مۆسکۆی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند ئەوەی کە داعش لە دژی هەر کەسێک بەکار دەهێنێت دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە.
-
تیرۆری «سەیدۆ» ئەندامی باڵای PKK لە قامیشلۆ
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی قامیشلۆی سووریا، خەلیل تەکین کە یەکێکە لە بەرپرسانی پەکەکە کوژراوە.
-
میتی تورکیا کوژرانی بارزان حەسەنزادە، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکەی ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە ناوچەی قەندیل، بەرپرسی هەماهەنگیکاری گەنجانی پەکەکەی تیرۆر کردووە.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
ڕێگە نادەین سلێمانی ببێت بە پێگەی PKK/ خەڵکی سلێمانی هاوڕێی تورکیان
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ڕێگەنادات شاری سلێمانی ببێتە پێگەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و خەڵکی سلێمانیش هاوڕێی تورکیان.
-
مەسەدە لە ساڵیادی داگیر کردنی عهفرین، پەیامێکی بڵاو کردەوە
بەشی سووریا- ئەنجومەنی سووریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەنگاو بنێن بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری تورکیا و میلیشیاکانی له عهفرین و شارهکانی دیکهی کوردستانی سووریا.
-
مەزڵووم کۆبانی:
هێرشەکانی تورکیا بە پشتیوانیی گەلەکەمان پووچەڵ دەکەینەوە
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند هەروەک چۆن هەموو هێرشەکانی پێشوومان پووچەڵکردەوە؛ بە پشتیوانی گەلەکەمان ڕووبەڕووی هێرشەکانی تورکیا دەبینەوە.
-
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی PKK:
یەکێتى وەڵامی داواکارییەکانی تورکیاى نەداوەتەوە و ئەوەش واتایەکی نەتەوەیی هەیە
بەشی تورکیا- موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە پەیامێکى ئاراستەى سەرۆکى یەکێتى کرد و ڕایگەیاند، یەکێتى وەڵامی داواکارییەکانی تورکیاى نەداوەتەوە و ئەو هەڵوێستە واتایەکی نەتەوەیی هەیە.
-
جەبار یاوەر:
تورکیا دەیەوێت تا قووڵایی ۴۰ کیلۆمەتر بێتە خاکی عێراقەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پسپۆری بوارەکانی سەربازی و ئەمنی باس لە ئەگەری هێرشی بەرفراوانی زەمینی و ئاسمانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و قەندیل دەکات.