عێراق
-
نێچیرڤان بارزانی:
بۆ پێشکەوتنی عێراق گرنگە سیستەمی فیدراڵی بە کردار جێبەجێ بکرێت
بەشی غێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پێشکەوتنی عێراق زۆر گرنگە سیستەمی فیدراڵی بە کردار و تەواوەتی جێبەجێ بکرێت، نابێت باوەڕ نەبوونی لایەنێک یان چەند لایەنێک سیستەمی فیدراڵی لە عێراق پەکبخات.
-
چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێم لەلایەن ئەمریکاوە گرنگیی پێدەدرێت
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشتنتن مانادارە، لە ئێستاشدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەوپێشچووە.
-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
بەپێی دەستووری عێراق شتێک نییە بەناوی حکوومەتی مەرکەزی، بەڵکوو حکوومەتی فیدڕاڵ هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستووری عێراق دەڵێت، عێراق پێکدێت لە "حکوومەتێکی فیدراڵی، حکوومەتی هەرێمەکان و حکوومەتی پارێزگاکان"، بۆیە بەکارهێنانی دەستەواژەی مەرکەزی ئاماژەیەکە بۆ عەقڵیەتێکی مەرکەزی.
-
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان:
چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێم لەلایەن ئەمریکاوە گرنگیی پێدەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشتنتن مانادارە، لە ئێستاشدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەوپێشچووە.
-
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی تایبەت بۆ کوردپرێس:
هێرشەکەی ئێران ئاو چاو سەندن لە ئیسرائیل بوو
بەشی عێراق و هەرێمی: جەمال کۆچەر لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی بە ئاو چاو سەندن وەسف دەکات و دەڵێت: جیاوازیی سەرەکیی ئەم ڕووداوە لەگەڵ ساڵانی پێشتر ئەوە بوو کە یەکەمجارە ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرشی کردۆتە سەر ئیسرائیل.
-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئاسەواری ئەنفال هەرماوەن و برینەكان ساڕێژ نەكراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکرتی کوردستان، ڕایدهگهیهنێت: هێشتا دەنگ و ڕەنگی شۆڤێنی بۆ دژایەتیكردنی كورد لە ناو دەوڵەتی عێراقدا دەبیندرێت.
-
بەرپرسێکی ئەمریکی:
ئەمریکا جەخت لە بهردهوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکاتەوە
بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگهیاند، پرسی مووچه و پشکی ههرێمی کوردستان له بوودجهی فیدڕاڵی عێراقدا یەکێک دەبێت لە چەند تەوەرێک کە دەخرێتە نێو ئەو دانوستانانەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتن لهگهڵ جۆ بایدن تاوتوێ دەکات.
-
بەرپرسیارێتی و مەترسییە گەورەکە!/ئارێز عەبدوڵا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئارێز عەبدوڵا شرۆڤەکاری سیاسی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە دەسەڵاتی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا هەرێمی کوردستان هەڕەشەی ناوخۆیی لەسەرە نەک مەترسیی دەرەکی.
-
لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق و ئەمریکا کۆ بوونەوە
بەشی جیهان- لیژنهی باڵای سهربازیی ئهمریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئهركی هێزهكانی هاوپهیمانان كۆ بووهوه.
-
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
هیچ هەوڵێک بۆ لێدان و لاوازکردنی هەرێمی کوردستان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا دەڵێت، پرسی مووچە "هەنگاوێکی زۆر گرنگ چووەتە پێش. ئێمە ویستوومانە مووچە لە بابەتەکانی دیکە جیابکرێتەوە.
-
پەیمانگەی برۆکینگز لێکیدەداتەوە:
سەرکەوتنی ترەمپ دەرفەتێکە بۆ کونترۆڵ کردنی ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا لەلایەن تورکیاوە
بەشی جیهان- پەیمانگەی برۆکینگز هۆشداری دەدات گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی دەرفەتێکی زێڕینە بۆ تورکیا بۆ ئەوەی کە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا زیاتر کۆنترۆڵ بکات.
-
بافڵ تاڵەبانی پابەند بوونی بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا دووپات دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە کە پابەندن بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و رێز لە بڕیارەکان دەگرن.
-
بۆریی نەوتی کەرکووک-تورکیا تاقیکرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق تاقیکردنەوەی یەکەمی بۆ ئەو بۆرییە کرد کە بڕیارە نەوتی پارێزگای کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بگوازێتەوە.
-
پاسپۆرتی عێراقیی ژمارەیێک لە سەرکردەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەڵوەشێندرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیێکدا هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرتی ژمارەیێک لە سەرکردەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی ڕاگەیاند.
-
چاودێرێکی سیاسیی کورد تایبەت بۆ کردپرێس:
دەسەڵاتدارانی ئێستای کورد نازانن مانای تەوازونی سیاسی چییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود عەبدولخالق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە دۆخی ئێستای دەسەڵاتدارێتیی کوردی لە هەرێمی کوردستان وتی: دەسەڵاتدارانی ئێستای کورد نازانن مانای تەوازونی سیاسی چییە.
-
توركیا و عێراق گفتوگۆ بۆ کردنەوەی بەندەرێکی نوێ دەکەن
بەشی تورکیا- باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ کردنەوەی بەندەرێکی نوێ دەکرێت.
-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق:
هێڵی ئاسنینی عێراق بە کوردستاندا تێدەپەڕێت و دەگاتە تورکیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکوومەت ڕەزامەندیی پێشان داوە بۆ کڕینی ۵۰ شەمەندەفەری نوێ بۆ هێڵی ئاسنینی ناسراو بە پڕۆژەی ڕێی گەشەپێدان کە ئێستە لە قۆناغی دروستکردندایە.
-
مەسعوود بارزانی:
خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین، بەڵام دوور لە دەستتێوەردانی دەرەکی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆ بوونەوە.
-
یەکێتی واقیعی لە بەردەم پارتیدا/ ئەمیر مام والی
ماوەی ٣٣ ساڵە هەرێمی کوردستان بوە بە کۆمپانیایەکی بازرگانی بۆ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، ئەو دوو حیزبە لە سەرەتای دروستبونی حکومەتی هەرێمەوە هەتاوەکو ئێستا یەک بڕیاریان نەداوە کە سودی هاوڵاتیانی تێدا بوبێت، وەک هاوڵاتیان دەڵێن: باجەکانیان وەک ئەوروپایە و خزمەتگوزارییەکانیان وەک ئەفریقایە!
-
یۆنامی داوا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات کێشەکان قووڵتر نەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یۆنامی لەبارەی بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
سەرۆکی دەزگای ستاندەر تایبەت بۆ کوردپرێس:
بەهەموو میقیاس و ڕوویەکەوە داهاتووی دەسەڵاتی کوردی بەرەو هەڵدێرە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس باس لە دۆخی ئێستاکەی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی حزبە دەسەڵاتدارەکان دەکات و دەڵێت: هەر دۆسیەیەکی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێم ببێت لە هەر دادگایەک لە جیهان دژی دەسەڵاتی کوردییە لەبەرئەوەی مەلەفەکانی هیچیان ساغ و سەلیم نین، کە واتا بەهەموو مقیاس و ڕوویەکەوە داهاتووی دەسەڵاتی کوردی بەرەو هەڵدێرە.
-
كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق وادەی تۆماركردنی كاندیدەکان بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانی ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت له ڕۆژی ١٣ی ئهم مانگهوە دەرگای تۆماركردنی كاندیدان بۆ بهشداری له ههڵبژاردنی داهاتووی پهرلهمانی كوردستان كراوه دهبێت.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئەولەویەتی ئەمریکادا نین
بەشی جیهان- جوئیل وینگ چاودێری پرسەکانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: لە ئێستادا عێراق لە ئەولەویەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادا نییە و نایشیەوێت یارمەتی زیاتر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین بکات.
-
ئەگەری چڕبوونەوەی پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە لە خاکی عێراق
بەشی جیهان- ڕاپۆرتەکان ئاماژه به ئامادەکارییەکانی توركیا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی سوپای وڵاتهكه دهكهن کە پێگەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە ههرێمی كوردستان دەکاتە ئامانج.
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
پێویسته هێزهكانی ئهمریكا له عێراق بمێننهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی یهكێتی له دیداری ڕافیدهین، ڕایگهیاند: "هێشتا ههڕهشهی داعش لهسهر عێراق ماوه و پێویسته هێزهكانی ئهمریكا له وڵاتهكهدا بمێننهوه".
-
پێشێلکاری ئازادی ڕۆژنامەگەری لە ساڵی ٢٠٢٣ لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری کێشەیەکی بەردەوامە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. بەپێی دواین ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆ بۆ ماف و داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە تێکڕا هەفتانە نزیکەی پێنج پێشێلکاری ڕوویانداوە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژى بەڕێوەبردنی ههڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستانی دیاریكرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى ڕۆژى ۱۰ی ۶ی ۲۰۲۴ی وەکوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
-
دادگای فیدراڵی و هەرێمی کوردستان/ ئارێز عەبدوڵڵا*
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئارێز عەبدوڵڵا نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی لە یادداشتێکدا باس لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵ لەبارەی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
بە ئامانجگرتنی بارەگای تەڤگەری ئازادی لە کەلار، کوژراوێکی لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کەلار بە درۆن هێرشکرایە سەر خانوویێک و کەسێک کوژرا.
-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
دیار نییە کە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بە چ شێوازێک جێبەجێ دەکرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: "تا ئێستا دیار نییە کە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە چ شێوازێک جێبەجێ دەکرێن".