لاهور شێخ جەنگی
-
پاش سەردانی مەسروور بارزانی بۆ تورکیا:
لاهور شێخ جەنگی: هەرگیز ڕێگە نادەم دوا بۆڕیی هەناسەی گەلەکەم بە ناوی ئابووریی سەربەخۆوە تەسلیم بە دووژمنان بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش سەردانی مەسروور بارزانی بۆ تورکیا و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان لەسەر بابەتی هەناردە کردنی غازی هەرێم، لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند هەرگیز ڕێگە نادەم دوا بۆڕیی هەناسەی گەلەکەم بە ناوی ئابووریی سەربەخۆوە تەسلیم بە دووژمنان بکرێت.
-
ڕۆژنامەیێکی ئیرلەندی ناکۆکیی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی لێکدەداتەوە
بەشی جیهان- ڕۆژنامەی ئایریش تایمز ڕایدەگیێنێت ناکۆکیی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان نموونەیێکە لە دەسەڵاتخوازیی شەخسی لەنێوان حزبە کوردییەکاندا کە لە بەرژەوەندیی هەندێک لە وڵاتانە لەوان تورکیا.
-
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ لاهور شێخ جەنگی، بە بەڵگەوە هەیە و قابیلی ڕەت کردنەوە نین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ژن خۆشکی مام جەلال و ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باس لەوە دەکات کە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ لاهور شێخ جەنگی، بە بەڵگەوە هەیە و قابیلی ڕەت کردنەوە نین و جەختیش دەکاتەوە بەڵگەی هەموو گەندەڵییە داراییەکان و نادادگەرییەکان کە لەنێو حزب ڕوویداوە هەیە و دەبێت لە چورچێوەی چاکسازیدا چارەسەر بکرێت.
-
بافڵ تاڵەبانى:
سیخووڕی کردن بەسەر کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکەوە بنبڕ دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ ژمارەیێک سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتى رایگەیاند، سیخووڕی کردن بەسەر کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و خەڵکەوە لە هەرێمی کوردستان بنبڕ دەکەین.
-
سەرۆکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى هەرێمی کوردستان:
کێشەی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی لەسەر دەسەڵاتە نەک چاکسازی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکانى کوردستان رایگەیاند، کێشەی نێوان هاوسەرۆکانی سەکێتی لەسەر دەسەڵاتە نەک جێبەجێ کردنی چاکسازی.
-
میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاوی کردەوە کە لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی.
-
لاهور شێخ جەنگی: دەیانەوێت بە زبیری هێز لە هەرێمی کوردستان دوورم بخەنەوە/ هەمبەر ئەم پلانگێڕیە گەورەیە دەوەستم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وادیارە بڕیاریان داوە بە زەبری هێزی حکوومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم لە کوردستان دورم بخەنەوە.