مەلا بەختیار
-
مەلا بەختیار:
لە ناوچە جێناکۆکەکان یەکەم جارە دەنگی کورد لە عەرەب و تورکمان کەمتر بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار نیگەرانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕەخنە لە لایەنەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت بەوەی "بە بێ پلانیان بۆ ئەو ناوچانە و پەرتەوازەیی نێوان حزبە کوردیەکان" بوونەتە هۆی لە دەستچوونی دەنگێکی بەرچاوی کورد، بەجۆرێک لە سەد ساڵی ڕابردوودا یەکەم جارە کورد ببێتە پلە دوو لە دوای نەتەوەکانی ترەوە.
-
مەلا بەختیار:
له کۆنگرهی چوارهمی یەکێتییهوه هیچ کهسێک به سهرۆکی خۆم نازانم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حزبەکە پێی وابووە دەبێت هەموو دەسەڵاتەکانی جێبەجێ کردنی حزبەکە لای خۆی بن.
-
بۆ رێگریکردن لە بەهێزبوونی لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی؛
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دابڕاوەکانی خۆی ئاشت دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی هەوڵەکانی بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە دابڕاوەکان دەستپێکرد ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە بەهێزبوونی لیستەکەی لاهوور شێخ جەنگی.
-
مەلا بەختیار:
ئەگەر لاهوور شێخ جەنگی لیست ڕابگەیەنێت دەنگەکانی یەکێتی دەبات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕایگەیاند پێش بینی ناكەم یەكێتی كورسیەكانی پەرلەمانی کوردستان بهێنێتەوە.
-
مهلا بهختیار: بهشداریی کۆنگرهى پێنجهمى یهکێتى ناکەم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ئاشکرایکرد، بەشداریی کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەی ناکات.
-
ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندیی یهکێتی:
چارەسەر نەکردنی کێشە ئابوورییەکانی خەڵکی هەرێم بووەتە هۆی ئەوەی کە پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندیی یهکێتی لهسهر پرسى بڕیارهکانى دادگاى فیدراڵى لێکهوتهکانى ڕایگهیاند، قەیرانی دارایی و چارەسەر نەکردنی کێشە ئابوورییەکانی خەڵکی هەرێم بووەتە هۆی ئەوەی کە پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ بکەن و هۆشداریش دەدات کە حزبە دەسەڵاتدارەکان کۆتاییان کردووە لە چارەسەر کردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا.
-
مەلا بەختیار: لە دیدار لەگەڵ مەسعوود بارزانى هیچ گفتوگۆیێک لەسەر دروست کردنى کێشە لە ناوخۆی یەکێتیدا نەکراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار لەسەر تۆمەتبار کردنى بە دروست کردنى کێشە لە ناوخۆی یەکێتیدا بە هاوکاریی پارتی لە ڕوونکردنەوەیێکدا ڕەتی دەکاتەوە لە دیدارەکەیدا لەگەڵ مەسعوود بارزانى هیچ ڕێکەوتنێکى لەسەر ئەوە کردبێت.