بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو هێزێکی سەر بە پاسەوانی سنووری عێراق گەیشتە شیلادزێ و بڕیارە لەوێ جێگیر بکرێت.
بەشی تورکیا- توركیا لەڕێگەی فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە نۆ جار بۆردوومانی چیای مەتین و ناحیەی بامەڕنێی لە هەرێمی كوردستان كرد.
بەشی تورکیا- بەرپرسی لۆجستیی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا لە ناوچەی مەتین گیانی لەدەستداوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی تورکیا بەرزایی چیای مەتینا و گەلی سەرگەلێی سەر بە دەڤەری نهێلیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی بۆردوومان کردنی گوندی سگێرێ لە قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە، ئاگر لە رەز و باخی ئەو گوندە کەوتووەتەوە و پاشان ئاگرەکە گەیشتە چیای مەتین.