بەشی سووریا- بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە ناوچەی کەباجیبی سەر بە پارێزگای دێرەزوور نزیکەی ۴۰ کەس کوژران و برینداربوون.
بەشی تورکیا- دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە پەیامێکدا کرێکاران و ڕەنجدەرانی تورکیا بە کۆتاییهێنەر بە دەسەڵاتدارێتیی چەتەکان لە تورکیا ناو دەبات.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و داکۆکی لە مافی کرێکارنی بیانی ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستاندا 32 هەزار کرێکاری بیانی کاردەکەن و لە ساڵی ڕابردوودا، 22 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.