کورد
-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
بەپێی دەستووری عێراق شتێک نییە بەناوی حکوومەتی مەرکەزی، بەڵکوو حکوومەتی فیدڕاڵ هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەستووری عێراق دەڵێت، عێراق پێکدێت لە "حکوومەتێکی فیدراڵی، حکوومەتی هەرێمەکان و حکوومەتی پارێزگاکان"، بۆیە بەکارهێنانی دەستەواژەی مەرکەزی ئاماژەیەکە بۆ عەقڵیەتێکی مەرکەزی.
-
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی:
پێویستە دەسەڵاتداران و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا گوێ لە خواستی گەلی کورد بگرن
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگهیاند، پێویستە حکوومەت و ئۆپۆزسیۆن بە بەهێزترین شێوە پەیامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هەڵسەنگێنن و گوێ لە خواستی گەلی کورد بگرن.
-
بەبۆنەی یادی ۳۶ ساڵەی کارەساتی ئەنفالەوە:
پسپۆڕی بواری ژینۆساید: ئیدارەی کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کەمتەرخەمن لەئاست بە ژینۆساد ناساندنی ئەو تاوانەی دژ بە کورد کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حەمەساڵح تۆفێق مامۆستای زانکۆی سلێمانی و پسپۆڕی بواری ژینۆساید لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا خەسارەکانی ژینۆساید و بژاردەکانی بەدرەم کوردی لەبارەی ئەو تاوانە گەورەوە شی کردەوە و ڕایگەیاند: لای کوردەوە ڕاسیەکەی وایە کە کوردخۆی لەگەلێک سەرەوە هەر کەمتەرخەمە و ئیدارەی کوردیش هەر کەمتەرخەمە. من ناڵێم هیچ نەکراوە هەوڵ دراوە بەڵام تائێستا مەسەلەی ژینۆساید نەچۆتە دەزگای نەتەوەیەکگرتووەکان وەکوو دانپیانانێک.
-
بەبۆنەی ساڵۆگەری کۆچی دواییەوە:
کورتەیەک لەژیانی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا «هێمن»
بەشی فەرەهەنگ و هونەر- ئەمڕۆ ٢٨ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد، مامۆستا «هێمن»ه.
-
کۆمهڵی دادگهری:
پێویستە ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لهکاتی خۆیدا ئهنجام بدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمهڵی دادگهریی کوردستان له پهیامێکدا رایدهگهیهنێت: "بهپێویستی دهزانین، کاربهدهستانی ههرێم خهم له ئایندهی ههرێمهکه بخۆن و نهیکهنه قوربانی بهرژهوهندییه حزبی و کهسییهکان".
-
له ساڵیادی جینۆسایدی ئهنفال:
تا ئێستاش کەس و لایەن هەن دەیانەوێ بە هەمان عەقڵییەتی ئەنفالەوە نکۆڵی لە مافە دەستوورییەکانی کوردستان بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت، ئەمڕۆ یادی تاوانێکی گەورە و زامێکی ساڕێژنەبووی جەستەی گەلی کوردستان دەکەینەوە، کە 36 ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی پێشووی عێراق، لە پێناو سڕینەوە و قڕکردنی گەلی کوردستان، شاڵاوی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی ئەنفالی ئەنجام دا.
-
قوباد تاڵهبانی:
شهرت کرداره، خهڵک لە قسە کردن بێزار بووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند، شهرت کرداره، ئێستا ئهوهنده قسهمان کردووه، خهڵک بێزاربووه له قسهکردن.
-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئاسەواری ئەنفال هەرماوەن و برینەكان ساڕێژ نەكراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکرتی کوردستان، ڕایدهگهیهنێت: هێشتا دەنگ و ڕەنگی شۆڤێنی بۆ دژایەتیكردنی كورد لە ناو دەوڵەتی عێراقدا دەبیندرێت.
-
سەرۆکی یەکێتی له ساڵیادی ۳۶ ساڵهی ئهنفالدا:
چارەنووس و مانەوەمان بەندە بە یەکڕیزیی و یەکگرتووییمانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدهگهیهنێت: "ناکرێت مێژوو نادیدە بگیرێت و بەبەرژەوەندیی تەسکی حزبی و کەسییەوە درێژە بەسیاسەت بدەین".
-
بەڕێوەبەریی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد
بەشی سووریا- بهڕێوبهرایهتی خۆسەری كوردستان، لێبووردنی گشتیی بۆ ئەو تاوانانە دەرکرد کە پێش وادەی خۆی ئەنجامدراون.
-
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شاڵاوەکانی جینۆساید نابێتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی له ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایش، بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند، "۳۳ ساڵ بەسەر دەرچوونی بڕیاری ۶۸۸ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تێدەپەڕێت کە لە ۵ی ۴ی ۱۹۹۱ لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی پێشوی عێراق بۆ سەر کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان بەرەو سنوورەکان هاتە ئاراوە".
-
هاوسەرۆکانی شارهوانی وان بەفەرمی دەستبەکار بوون
بەشی تورکیا- ههریهکه له عهبدوڵا زێدان و نەسلیهان شێدال به فهرمی نامهی دهستبهکاربوونیان پێدراو کرانه هاوسهرۆکی شارهوانی وان.
-
عەلی زەندی هونەرمەندی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد
بەشی فەرهەنگ و هونەر- عەلی زەندی بەهۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەیەکى وڵاتی کەنەدا کۆچی دوایی کرد.
-
ئینستتیۆتی پەی داوا لە نێچیرڤان بارزانی دەکات زیاتر هەڵبژاردن دوانەخرێ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئینستتیۆتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە و تێێدا داوایان کردووە کە با هیچی تر هەڵبژاردن دوانەخرێ تا شەرعیەتی هەرێم نەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
-
پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان درایەوە بە دەم پارتی
بەشی تورکیا- دەم پارتی رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان بۆ عەبدوڵا زێدانی بەربژێری سەرکەتوی شارەکە گەرێنرایەوە.
-
چاودێرێکی سیاسیی کورد تایبەت بۆ کردپرێس:
دەسەڵاتدارانی ئێستای کورد نازانن مانای تەوازونی سیاسی چییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود عەبدولخالق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە دۆخی ئێستای دەسەڵاتدارێتیی کوردی لە هەرێمی کوردستان وتی: دەسەڵاتدارانی ئێستای کورد نازانن مانای تەوازونی سیاسی چییە.
-
عەباس غەزالی میرخان:
نووسین و چاپکردنی "فەرهەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانه
بەشی فەرهەنگ و هونەر ـ "عهباس غهزالی" کهسایهتی چالاکی فهرههنگی ههرێمی کوردستان، به بۆنهی جەژنی لێبوونەوە و چاپکردنی "فەرهەنگیی زارەکیی موکریان" له نووسینی "سەلاح پایانیانی" له خانەی فەرهەنگیی موکریان لە شاری هەولێر، جهختی کردهوه: نووسین و چاپی "فەرهەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانه، چونکه بناغەیەکی پتەوی فەرهەنگیی و شێوازێکی زانستیانەی فەرهەنگ نووسی هاتە ناو کتێبخانەی کوردییهوه.
-
مەسعوود بارزانی:
خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین، بەڵام دوور لە دەستتێوەردانی دەرەکی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆ بوونەوە.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
کوردستانی سووریا لە سێ لاوە، بە سێ شێوەی جیاواز گۆشاری لەسەرە
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی ڕایدەگەیەنێت، سێ لایەن ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان بە ئامانج دەگرن، ئەوانیش داعش، توركیا و ڕژێمی سووریان.
-
بەرپرسى پێشووى پاراستن:
هەرێمی کوردستان بەرەو لەتبوون یان لەناوچوونی ناوخۆیی دەڕوات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پێشوى دەزگاى پاراستنى پارتى ڕایدەگەیەنێت، دۆخى هەرێم بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا هەرێمی کوردستان بەرەو لەتبوون یان لەناوچوونی ناوخۆیی دەڕوات.
-
ئێوە خەتابارن یان دادگای باڵای فیدڕاڵی؟/ یووسف محەمەد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر یووسف محەمەد سادق سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە یادداشتێکدا باس لە ئەدای دەسەڵاتدارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەربە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دەکات و دەسەڵاتداران ڕادەسپێرێت کە باشترین بژاردە بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەسەڵاتداران، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە.
-
یەکێتی واقیعی لە بەردەم پارتیدا/ ئەمیر مام والی
ماوەی ٣٣ ساڵە هەرێمی کوردستان بوە بە کۆمپانیایەکی بازرگانی بۆ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، ئەو دوو حیزبە لە سەرەتای دروستبونی حکومەتی هەرێمەوە هەتاوەکو ئێستا یەک بڕیاریان نەداوە کە سودی هاوڵاتیانی تێدا بوبێت، وەک هاوڵاتیان دەڵێن: باجەکانیان وەک ئەوروپایە و خزمەتگوزارییەکانیان وەک ئەفریقایە!
-
ئیلام شوێنی بەیەکەتر گەیشتنی مێژوو و سروشت
پارێزگای ئیلام بە چەندین شوێنی میژوویی و گەشتیاری هەروەها بەهۆی بوونی سروشتی کەموێنەیەوە دەتوانێت شوێنێک ببێت بۆ سەردانی گەشتیاران لە ڕۆژەکانی نەورۆزدا.
-
ڕق لە حوکمڕانیی کوردی، بەتایبەت ڕق لە دووحزبە دەسەڵاتدارەکە، گۆڕاوە بۆ ڕق لە مێژووی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەریوان وریا قانع شرۆڤەکاری سیاسی لە وتارێکدا سەرەتا چۆنیەتی پێکهاتنی یاداوەریی گشتنی شی دەکاتەوە و پاشان باس لە کارکردە ئەرێنی و نەرێنییەکانی لە پێوەندیی لەگەڵ ئێستا و ڕابردوودا دەکات.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
تا نکۆڵی لە کورد بکرێت عێراق خۆشی بەخۆیەوە نابینێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
شارە جوانەکەی ورمێ سەرسەوز وەکوو «سیلوانا» سەربەرز وەکوو «داڵانپەڕ»
ورمێ یەکێکە لە گەورە شارەکانی ئێران و دووهەم پڕحەشیمەتترین شاری باکووری ڕۆژئاوای وڵاتە. ئەم شارە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی باشیەوە لە ڕابردوو و لە ئێستادا ناوەندی بازرگانی بووە.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم دوای ۳۳ ساڵ لە شکستێکی قووڵدا دەژی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، لە بەرەی گەل سەرەتایەکی نوێ دەستپێدەکەین بۆ پاراستنی شکۆ، ژیان و بژێوی خەلکی کوردستان.
-
هەورامان؛ هەزار ماسوولەی کوردستان
لە هەورامانی تەخت بان ماڵێک دەبێتە حەوشەی ماڵێکی دیکە، شارێک بە مێژووی سەدان ساڵە بە فەرهەنگ و ئەدەبێک کە یادگاری سەردەمی زەردەشتە.
-
نەورۆز؛ عادەتێ موبارەک
بەشی فەرهەنگ و هونەر- شاعیر و متەسەوفی گەورە ئەحمەدێ خانی (۱۶۵۰ - ۱۷۰۷) نزیکەی سێ سەدە و نیو لەمەوبەر لە داستانی "مەم و زین"دا نەورۆزی بە "عادەتێ موبارەک" ناوبردووە و بە وشە تابلۆیەکی ڕەنگینی جەژن و شادیی نەورۆزی ساڵانی نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەیەمی بۆمان نەخشاندووە.
-
بۆکان، بووکی جوانی موکریان
شاری جوانی بۆکان بێگومان دەتوانێت یەکێک بێت لەو شارانەی کە کەشتیاران لە ڕۆژەکانی نەورۆزدا هەڵیدەبژێرن. ئەو شارەی کە گلکۆی بولبولی کوردستانی لێیە و لە هەموو سووچ و لایەکیەوە دەنگی مۆسیقا دەبیسرێت.