کوردپرێس
-
ئەردۆغان:
ڕازاندنەوەی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەڕاستی هەستی بزواندین
بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەبۆنەی سەردانەکەمانەوە، بەڕاستی هەستی بزواندین".
-
سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان داڕشتووە
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی له راگهیهندراوێکدا باسی لهوهکردوه، لە ئێستادا زانیاری ئەوە درکێندراوە، سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی هەبێت بۆ بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان، ئەم لەشکرکێشیە، پێشێلکاریەکی ڕوونی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە، شەڕ و ئاڵۆزیی نەک چارەسەری هیچ گرفتێک ناکات، ئالۆزیی گەورەتر دروست دەکات.
-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پەکەکە لە قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت، حکوومەتی عێراق تەنها لە شەنگال و مەخموور دەتوانێت هاوکاریی تورکیا بکات
بەشی جیهان- ڕاوێژکارێکی سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەگەری ڕووبەڕوبوونەوەی حکوومەتی عێراقی لەگەڵ پەکەکە لە قەندیل بە دوور دەزانێت بەوپێیەی "پەکەکە لە قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت."
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ئەردۆغان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەى دوێنێدا داواى پێداچوونەوە بەبڕیارى داخستنى ئاسمانى تورکیاى بەڕووى فڕۆکەخانەى سلێمانى، لە ئەردۆغان کردووە.
-
حکوومەتی ههرێمی کوردستان:
لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا گفتوگۆ لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە بەرپرسانی باڵای هەرێم و سەرۆک کۆماری تورکیا هاوڕابوون لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.
-
مەسعوود بارزانی و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان جەخت لە پتەو کردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شاری هەولێر، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆ بوویەوە.
-
ئەمریکا ڕەخنە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەگرێت
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
دایە مەقبوولە جارێکی تر بە تۆمەتی یارمەتیدانی پەکەکە ڕەوانەی زیندان کرا
بەشی تورکیا- مهقبووله ئۆزەری تەمەن ۸۱ ساڵ جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە، دوای ئهوهی لهماوهی ڕابردوودا بهتۆمهتی هاوکاریکردنی پهکهکه دهستگیرکرابوو.
-
لەتەیف ڕەشید بۆ ئەردۆغان:
هەموو پێشێلکارییەک بۆسەر عێراق ڕەت دەکەینەوە
بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا کۆ بوونەوە.
-
پارتی دیموکرات:
بە خۆچەماندنەوە مووچە نهدههات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند لەوە دڵنیابن کە ئەگەر بەو خۆچەماندنەوەیەی هەندێک لە لایەنەکان بوایە، بەغدا مووچەیەکی بۆ مووچەخۆران نەدەنارد.
-
سوودانی و ئەردۆغان جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنەوە
بەشی تورکیا- سەرۆک وەزیرانی عێرق و سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە کۆشکی سەرۆک .ەزیران لە بەغدا تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی نێوانیان خستەڕوو.
-
چەندین لایەنی کورد و عەرەب لەدژى هێرشەکانى تورکیا هاتنەدەنگ
بەشی سووریا- ٣٣ حزب و لایەنى کوردى و عەرەبی سووریا دژ بە هێرشى تورکیا بۆسەر هەرێمى کوردستان هاتنەدەنگ و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتى ئەوروپا دەکەن، هێرشەکانى تورکیا ڕاوەستێنێت.
-
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی:
سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان داڕشتووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی ڕایگهیاند، زانیاری ئەوە درکێندراوە، سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی هەبێت بۆ بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان.
-
عێراق بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا ۱۰ بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروستدەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، پلانی دروستکردنی ۱۰ بەنداو لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی تەزووی کارەبا و ئاودێری، ئامادە کراوە.
-
۱۲۶ ساڵ لەمەوبەر یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەرچوو
بەشی فەرەهەنگ و هونەر- ۱۲۶ ساڵ لەمەوبەر ڕۆژنامەی "کوردستان" وەک یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەرچوو.
-
مهلا بهختیار:
یهکێتی و پارتی لهناو دهوڵهتانی ئیقلیمدا سهرهتاتکێیانه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهلا بهختیار رایگهیاند، مهترسی ههره گهوره، ئهوهیه، یهکێتی و پارتی له دو روانگهی سهراپا جیاوازهوه سیاسهت دهکهن و لهناو دهوڵهتانی ئیقلیمدا سهرهتاتکێیانه، دهشڵێت، "ههڵبژاردن نهکرێت زیانی زۆره، بشکرێت کێشه بنهڕهتیهکانی کوردستان چارهسهر ناکات".
-
پێنج مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سووریا کران
بەشی سووریا- پێنج مووشەک لە سنووری پارێزگای مووسڵەوە ئاراستەی بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا کران.
-
بۆچی سەرجەم موستەشارەکان بەشدارن لە تاوانی ژینۆسایدی ئەنفال؟!
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسی هەواڵی زێدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا هۆکارەکانی بەشداریی سەرجەم موستەشارەکان لە تاوانی ژینۆسایدی ئەنفالدا تاوتوێ دەکات.
-
ئهحمهد حاجی ڕهشید:
ئەگەر ههڵبژاردن بهبێ پارتی بکرێت ۱۰ گۆڕانکاری ڕوودهدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامی خولی پێشووی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، پهرلهمانی بێ پارتی فرسهتێکی کهم وێنهیه و ۱۰ گۆڕانکاری له ههرێمی کوردستان ڕوودهدات.
-
فراکسیۆنى یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
سەرۆکى دادگاى فیدراڵى گوتى سێ مووچە ساڵی ڕابردوو پەیوەندیی بەئێمەوە نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامى فراکسیۆنى یەکگرتوو ڕایگەیاند، سەرۆکى دادگاى فیدراڵى ڕەتی کردوەتەوە بڕیاردان لەبارەى سێ مووچەکەى ساڵى رابردوو تایبەتمەندى دادگاکە بێت.
-
عیرفان عەبدولعەزیز:
پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە بڕیاڕ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە کۆببنەوە و بڕیاڕ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدەن، نەک کەسی دیکە بۆیان دیاری بکات.
-
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری:
ئەگەری هەیە دادگای فیدڕاڵی پێنج کورسی بۆ پێکهاتە ئاینییەکان دابنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت ڕەنگە دادگای فیدڕاڵی 5 کورسی بۆ پێکهاتە ئاینییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابنێت.
-
لە شاری حەسەکە، هەسەدە ۳۸ تۆمەتباری سەر بە داعشی دەستگیركرد
بەشی سووریا- ههسهده ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بهرفرهوانیان له شاری حەسەکە ڕایگەیاند و ۳۸ كهس كه گوماندهكرێت لە شانەکانی داعش بن دهستگیركران.
-
لاهوور شێخ جەنگی:
بەهۆی پەككەوتنی دامەزراوە دەستوورییەكانییەوە، هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی سەختدا تێپەڕدەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی لیستی بەرەی گەل ڕایگەیاندووە: مەترسی گەورە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، كە ڕەنگە هەڕەشە لە هەڵوەشاندنەوەی بكات.
-
فوئاد حوسێن:
نەخۆش نیم و دەستیشم لەکار نەکێشاوەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەبارەی دەنگۆی نەخۆشکەوتن و دەست لەکار کێشانەوەی، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە ڕاست نین.
-
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی:
سەدا ۹۰ـی ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە پێیانوایە بەبێ پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ناکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دەڵێت، سەدا ۹۰ـی ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردووە پێیانوایە بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژاردن ناکرێت.
-
بافڵ تاڵەبانی:
دروستکردنی بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردن لێدانە لە خواستی خەڵکی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، دروستکردنی بەربەست لەبەردەم هەڵبژاردن، لێدانە لە خواستی خەڵکی کوردستان و ناکرێت یاری بەچارەنووسی میللەتێک و بەها باڵاکانییەوە بکرێت.
-
حیزبی سۆسیال دیموکرات ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و جێگری سەرۆکی دیاری کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژارد، سەرۆکی حیزبەکەش جێگرێکی بۆ خۆی دیاری کرد.
-
پێویستە ههڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لهکاتی خۆیدا ئهنجام بدرێت
کۆمهڵی دادگهری له پهیامێکدا رایدهگهیهنێت بهپێویستی دهزانین، کاربهدهستانی ههرێم خهم له ئایندهی ههرێمهکه بخۆن و نهیکهنه قوربانی بهرژهوهندییه حزبی و کهسییهکان.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
یەکێتیی نیشتمانی ئامادەکاریی تەواوی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگهیاند، حزبەکەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردوە، ئهگەر پارتی ڕێگری لە ئەنجامدانی پرۆسەکە بکات "بەپێی یاسا و دەستوور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".