کوردی تورکیا
-
بەربژێرانی دەم پارتی بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستنیشان کران
بەشی تورکیا- گوتەبێژی دەم پارتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بارەگای سەرەکیی پارتەکەی لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار، هەریەک لە مەرال دانش بێشتاش و موراد چەپنی وەک بەربژێرانی دەم پارتی بۆ پۆستی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ دەستنیشان کران.
-
سەلاحەدین دەمیرتاش:
لەبەر کوردبوونم دادگایی دەکرێم
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگهیاند، بەهۆی ئەوەی سیاسەتمەدارێکی کوردە دادگایی کراوە و وتی کەس ناتوانێت وامان لێبکات کڕنۆش ببەین.
-
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەڵمانیا:
هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینم بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا
بەشی جیهان- یووشکا فیشر بڕوای وایە کە بەئاوڕدانەوە لە درێژەی سیاسەتی سەرکوت کردنی کوردەکان لەلایەن دەسەڵانی ئەردۆغانەوە، هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی نابینێت بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا.
-
کۆچی بە لێشاوی پەنابەرانی کوردی تورکیا بۆ ژاپۆن دەستی پێکردەوە
بەشی جیهان- سەرەڕای ئەوەی کە ئەو کوردانەی پێشتر لە ژاپۆن نیشتەجێ بوونە هێشتا مافی پەنابەرێتییان وەرنەگرتووە گرووپێکی گەورەی دیکە لە کوردەکانی تورکیا پاش بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات کۆچیان بۆ ژاپۆن کرد.
-
وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەهۆی بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسەتی ناوچەییەوە، ئاوڕ لە پرسی کورد نادەنەوە
بەشی جیهان- دکتۆر ڤارا ئێکاریووس کێلی لەبارەی ئاوڕنەدانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەتایبەت ئەورووپا لەپرسی کوردەکانی تورکیا بە کوردپرێسی وت: خەمساردیی ڕۆژئاوا بۆ پرسە کوردییەکان بەهۆی دوو شتەوەیە یەکەم نیگەرانییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ناوچەیی لەوان هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی دووهەم بەرژەوەندیی ئابووری.