ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب ڕایدەگەیەنێت: ڕووسیا بەرپرسی هێرشی درۆنەکانی سوپای تورکیایە و داوای لە مۆسکۆ کرد یان لەو ناوچانە بکشێنەوە یان بە ئەرکی خۆیان هەستن و داواشی لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی کرد چی دی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەوە بێدەنگ نەبن.
شایانی باسە داواکارییەکەی ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب لە بەیاننامەیەکدا هات کە لەلایەن "هێڤین سولەیمان" هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکەوە خوێنرایەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها باس لە داگیر کردنی عەفرین، ئیدلب، گرێ سپی و سەریکانی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کراوە و دەشڵێت: "حکوومەتی تورکیا بەردەوام فەرماندە و ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) و دامەزراوە ناوچەییەکان کە ئێستا خۆیان و ناوچەکە دەپارێزن، دەکاتە ئامانج و لایەنە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان لەبەرمبەر ئەو تاوانانەوە بێدەنگ و خەمساردن و هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.
نظر شما