هۆشداریی جیدیی ئەمریکا بۆ هەردوو حزبی پارتی و یەکێتیی

جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

ڕۆژی ۲۱ی مانگی ۶ ی ئەمساڵ، شاندێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی دانا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شاری هەولێر لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و هەندێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەدا کۆبووەوە.

سەرچاوە باڵاکە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت، پەیامەکانی جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکای بۆ دەنگی ئەمەریکا ئاشکرا کرد و وتی: "ئەمریکا نیگەرانە لە ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بە بەرپرسانی هەرێمی وت، ناتوانین پاڵپشتییەکانمان بۆ ئێوە بەردەوام بێت، گەر دۆخی وەزارەت بەمشێوەیە بمێنێتەوە و پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە بەڕێوەنەچێت."

هەروەها وتیشی: "حزبایەتی بەتەواوەتی ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر کاروبارەکانی وەزارەت و ململانێکان بە ئاشکرا هەستیان پێدەکرێت، لەکاتێکدا هاوپەیمانان دەیانەوێت قۆناغ قۆناغ هێزەکانی ۷۰ و ۸۰ی پارتی و یەکێتی یەکبخەنەوە و حزبایەتی لەو وەزارەتەدا کاڵ بکەنەوە."

کد خبر 2759170

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha