لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی هەسەدە بڵاوکراوەتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی کە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور پێیدا تێدەپەڕێت، گرووپە چەکدارەکان و شانەکانی داعش، ناکۆکی لە ناوچەکە دروست دەکەن و هەوڵی ڕاکێشانی خەڵکی سڤیل دەدەن بۆ ناو پلانەکانیان.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاریان دا قەدەغەی هاتووچۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ڕابگەیەنن، کە لە کاتژمێر پێنجی ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێگەی ئەم ڕێوشوێنانەوە هەوڵ دەدەن ژیان و ماڵی دانیشتووان لە تێکدانی گرووپە چەکدارەکان و گرووپە دزەپێکراوەکان بپارێزێت و ڕێگری بکەن لەوەی لەناو دانیشتوانی مەدەنیدا خۆیان بشارنەوە.
هێزەکانی س,وریای دیموکرات قەدەغەی هاتووچۆیان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
کد خبر 2760305
نظر شما