شاندێکی ئەمریکی هەوڵی کەم‌کردنەوەی گرژییەکان لە دێرەزوور دەدات

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سووریا ڕایگه‌یاند، لەگەڵ شاندی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) و هۆزه‌کانی دێره‌زور کۆبوونه‌وه‌ و لە کۆبوونەوەکەدا رێککه‌وتن کراوە کە شه‌ڕ ڕابگیریەت.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ سووریا له‌ په‌یامێکدا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبووک بڵاوی‌کرده‌وه‌، ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک و جه‌نه‌ڕاڵ جۆڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ هەسەدە، مەسەدە و سەرکردەی هۆزەکانی دێرەزور کۆبوونەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه‌، هه‌سه‌ده‌ و هۆزەکانی دێرەزوور رێککەوتن لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی دانیشتوانی ناوچه‌که‌، مەترسیی دەستوەردانی لایەنە دەرەکییەکان لە دێرەزور، پێویستیی رێگەگرتن لە مردن و برینداربوونی خەڵکی سڤیل و پێویستیی کەمکردنەوەی گرژییەکان بە زووترین کات.
ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و  جه‌نه‌ڕاڵ جۆڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جارێکی دیکه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەختیان لەسەر گرنگیی هەبوونی هاوبەشیێکی بەهێز لە نێوان ئەمریکا و هەسەدە لە شەڕی دژی داعشدا کردوه‌ته‌وه‌.
 

کد خبر 2760503

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha