چالاکییەکانی میت مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە

ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یەکێتی رایگەیاند، چالاکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) لەناو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، ئەوەش مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست کردوە.

ڕابیحە حەمەد، که‌ هاوکات بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتییه‌ لە بەغدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووه‌: "تورکیا بەردەوام هەڕەشە لە هەرێم دەکات، فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی بەسەر هەرێمدا دەسووڕێتەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروست کردوە، بەتایبەت هێرشی درۆنەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی تێپەڕاندووە و لەناو جەرگەی هەرێم خەڵک دەکاتە ئامانج.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، بوونی میتی تورکیا لە ناو شاروشارۆچکەکان "لە زیادبووندایە"، ئەمە تەنها مەترسی لەسەر سلێمانی دروست نەکردووە، بەڵکوو بوەتە مەترسی بۆ سەر هەموو کوردستان و قەوارەکەش، مەرج نییە هاوکارانی تورکیا کەسی تورک بن، ئەوەتا وەزیری بەرگری تورکیا ناوی هێز و لایەنی سیاسی دەهێنێت.

کد خبر 2761390

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha