زمانی کوردی  هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهانە

لە فەرهەنگی ویکیپیدیادا کە بە ویکشنەری یان ویکی‌فەرهەنگ ناودەبرێت، کوردی بووەتە هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهان.

00:00
00:00
Download

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینگلیزیی ویکیپیدیا ژمارەی وشە کوردییەکانی نێو ویکی‌فەرهەنگ گەیشتوونەتە ۹۱۸ هەزار و ۱۲۳ وشە. فەرهەنگەکە لە جۆری فەرهەنگی ئازادە، واتە هەموو بەکارهێنەرێک لە ئینتەرنێت دەتوانێت وشەی بۆ زیادبکات، بەڵام لەلایەن ۷ سەرپەرشتیارەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و بڕیار لەسەر پەسندکردنیان دەدرێت.

کوردی لە کۆی ۱۶۸ زمانی نێو فەرهەنگەکە، لە ریزی هەشتەمە و لە دوای ئینگلیزی، فەرەنسی، مالاگاسی (واتە زمانی مەدەگاسکار)، چینی، ڕووسی، یۆنانی و ئەڵمانییەوە دێت.

ئەو وشە کوردییانەی کە بۆ ویکی فەرهەنگ زیاد کراون، تەنیا سەر بە شێوەزارەکانی کرمانجیی سەروو و کرمانجیی خواروون، واتە وشەی زارەکانی گۆرانی، زازایی و لوڕی لەخۆ ناگرێت، لە کاتێکدا کە بە گوێرەی لاپەڕەی ئینگیلیزیی ویکیپیدیا، زمانی کوردی بە گشتی بە هەموو زار و بنزاراوەکانییەوە لەسەر ئاستی زمانەکانی جیهان لە دوای فینلەندی و کۆرییەوە بە ملیۆنێک و ۲۰۰ هەزار وشە و دەربڕین، لە پلەی سێیەمدا دێت

کد خبر 2761495

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha