ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بڵاوی کردەوە که‌م کردنه‌وه‌که له کاتێکدایه گرژییه سیاسییه ناوخۆییه‌کانی نێوان لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رده‌وامن و بوونه‌ته هۆی ئاسته‌نگ له پرۆسه‌ی چاکسازیی پێشمه‌رگه.
باسی له‌وه‌ش کردووه، "ئه‌م یارمه‌تییه بۆ پاڵپشتی کردنی مووچه‌ی نزیکه‌ی ۵۴ هه‌زار پێشمه‌رگه که له یه‌که‌کانی فه‌رمانده‌یی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان خزمه‌ت ده‌که‌ن به‌کارده‌هێندرێت، ۱۰۰ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ش که خزمه‌ت ده‌که‌ن، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان یان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کۆنترۆڵ کراون له‌ژێر ناوی یه‌که‌کانی ۷۰ و ۸۰ی پێشمه‌رگه".
هەروەها نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه، که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه له مانگی تشرینی یه‌که‌می ۲۰۲۳ه‌وه ده‌ستیپێکردوه به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه‌ی لێکتێگه‌یشتنه‌ی که له نێوان ئه‌مریکا و حکوومه‌تی هه‌رێم واژۆکراوه، به‌ڵام تا ئێستا به ئاشکرا که‌مکردنه‌وه‌که ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ده‌شڵێت، "هه‌موو هه‌وڵێکمان داوه بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی کاروباری کارگێڕی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدان له وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه، ئامانجی سه‌ره‌کیشمان چه‌سپاندن و ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاکسازیدا".
نظر شما