هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و دەڵێت: "هەر کات توانیمان بەرگریی ناوەوەی خۆمان بەهێز بکەین، لەگەڵ خۆماندا گفتوگۆ بکەین، وەڵامی دەنگ و خواست و هاوارو بانگ و مافی هاووڵاتیانی خۆمان بدەینەوە؛ ئەو کات بەرگەی دەرەوە دەگرین و دەرەوە گوێمان بۆ دەگرێت و، وەڵامی سەرکەوتنی خۆمان وەردەگرینەوە".
ناوبراو دەشڵێت لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا؛ کورد لەم بەشەی کوردستاندا، بەم ڕادەیە: خۆنەناس و بێباک و بێئەزموون و بێسەرو بێپشت و پەرتەوازەو خۆشباوەڕو لاوازنەبووە.
هەڤاڵ ئەبووبەکر جەختی کردەوە ا شینی من شایی تۆ بێت، تا شادیی تۆ کۆستی من بێت، تا ئەم جەستەی کوردایەتییە شەکەتە هەست بە ئازاری خانەکانی خۆی نەکات، نە سەر بەسەرەوە دەمێنێت و نە سەربەخۆیی بە ئابورییەوە، نە سەروەریی بە ئاسمان و بە خاکەوە.
نظر شما