ده‌توانین ده‌ستبه‌رداری سزاکانی سەر سلێمانی‌ بین، ئه‌گه‌ر خۆیان له‌ پەکەکە دووربخه‌نه‌وه‌

وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ن گه‌مارۆکانیان له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌ڵبگرن و گه‌شته‌کان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی هاوکاریه‌کانی بۆ په‌که‌که‌ ڕابگرێت.

هاکان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتیشی: یه‌کێتی له‌ سلێمانی هاوکاری په‌که‌که‌ ده‌کات که‌ ئه‌مه‌ش پرسێکه‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ کارنامه‌ی ئێمه‌دایه‌، بابه‌تێک بوو که‌ ئێمه‌ زۆر به‌ وردی به‌دواداچوونمان کرد، به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه‌، زۆر هه‌وڵماندا ئه‌م پرسه‌ به‌ بێ‌ده‌نگی چاره‌سه‌ر بکه‌ین، چ وه‌ک میتۆدێکی دیپلۆماسی و چ وه‌ک خه‌باتێکی پێویست، پێش ئه‌وه‌ی به‌ ئاشکرا بۆ ڕای‌گشتی بیخه‌ینه‌ڕوو.

ناوبراو وتیشی: "زۆر جار له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یه‌کێتی له‌ سلێمانی کۆ بووینه‌وه‌ و هه‌رجاره‌یه‌ک هه‌مان قسه‌مان ده‌کرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو ده‌مانه‌وێت خۆتان له‌ په‌که‌که‌ دووربخه‌نه‌وه‌، چوونکه‌ په‌که‌که‌ ژێرخانی سلێمانی به‌کارده‌هێنن و ناسنامه‌یان پێده‌درێت و ژینگه‌یه‌کی له‌باریان بۆ ڕه‌خسێندراوه‌.

کد خبر 2766714

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha