پارتی دەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بەرهەڵستی گەلی کورد، جەماوەری دیموکراسی، بڕیاردرا بڕوانامەی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی وان بدرێتە عەبدوڵا زێدان کاندیدی سەرکەوتوی دەم پارتی.
رۆژی 2ی مانگی (ئازار/3)، وهزارهتی دادی تورکیا بڕیاریدا به لێسهندنهوهی پۆستی سهرۆکی شارهوانی وان له عەبدوڵا زێدان، چوونکە بە وتەی وەزارەتەکە ناوبراو کێشەی یاسایی هەبووە.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی دادی تورکیا کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و سەلاحەدین دەمیرتاش لەبارەیەوە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: "ئەوەی لە وان ڕوویدا لەگەڵ پەیامەکەی ئەردۆغان یەکناگرێتەوە، ئێستا کاتی نیگەرانی نییە و کاتی بنیادنانی ئاشتییە، داوا لە سیاستمەداران دەکەم رێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن".
نظر شما