پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان درایەوە بە کورد

دەم پارتی رایگەیاند، پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان بۆ عەبدوڵا زێدانی بەربژێری سەرکەتووی شارەکە گەرێنرایەوە.

00:00
00:00
Download

 پارتی دەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بەرهەڵستی گەلی کورد، جەماوەری دیموکراسی، بڕیاردرا بڕوانامەی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی وان بدرێتە عەبدوڵا زێدان کاندیدی سەرکەوتوی دەم پارتی.

رۆژی 2ی مانگی (ئازار/3)، وه‌زاره‌تی دادی تورکیا بڕیاریدا به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی شاره‌وانی وان له‌ عەبدوڵا زێدان، چوونکە بە وتەی وەزارەتەکە ناوبراو کێشەی یاسایی هەبووە.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی دادی تورکیا کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و سەلاحەدین دەمیرتاش لەبارەیەوە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند:  "ئەوەی لە وان ڕوویدا لەگەڵ پەیامەکەی ئەردۆغان یەکناگرێتەوە، ئێستا کاتی نیگەرانی نییە و کاتی بنیادنانی ئاشتییە، داوا لە سیاستمەداران دەکەم رێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن".

کد خبر 2768971

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha