سوپای تورکیا هێڵێکی ئەمنی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکێشێت

ڕێکخراوی CPTی ئه‌مریکی ده‌ڵێت، لە ئێستادا تورکیا دەیەوێت، لە ناحیەی شیلادزێ بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت، هێڵەکە بە ناحیەی دێرەلوک و بامەڕنێ و بێگۆڤادا تێپەڕ دەبێت.

 تیمی کوردستانی ڕێکخراوی CPTی ئه‌مریکی له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: "لە ۲۸ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴دا، سوپای تورکیا دەستیکرد بە دروست کردنی ڕێگای سەربازی لەنێوان ئەو بنکە و بارەگا سەربازییانەی کە لە ساڵی ۲۰۲۱، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەورەبرووسکە، لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ دروستی کردبوون.

ئەو ڕێکخراوەیە زیادی کرد لەدوای چەند هەفتەیەک لە کارکردن، ڕێگا سەربازییەکە بە قووڵایی ۹ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دروست کرا.

سی پی تی دەشڵێت: "ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دەست پێبکەنەوە، ئەوا بە دەیان گوند و شارەدێ ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە و بە سەدان گوندنشین و هاوڵاتی مەدەنی ئاوارەدەبن، بەشێکی گرنگی خاکی هەرێمی کوردستان دەچێتە دەستی سوپای تورکیاوە و ئاستەم دەبێت جارێکی دیکه‌ ئەم ناوچانە بخرێنەوە ژێر ڕکێفی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی".

کد خبر 2772248

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha