کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان زۆر نزیکە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد: "لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ - قفڵ)، کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەیان دێنن. ناوبراو وتیشی: "خاڵە ونبووەکانی پشتێنی ئەمنی بە درێژایی سنووری باشووری تورکیا لەگەڵ سووریاش تەواو دەکەین".

حساب نەکردن بۆ کورسییەکانی یەکێتی لە کەرکووک هەڵەیەکی گەورەیە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هۆشداریی دا لەوەی، هەر هەوڵێک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک بەبێ یەکێتی خراپە و ئایندەی ئەو پارێزگایە سەقامگیر ناکات و تێکی دەدات.

ماوه‌ی پێشکه‌ش کردنی لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان تا ۱۸ی ئه‌م مانگه‌ درێژ کرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ماوه‌ی پێشکه‌ش کردنی لیستی کاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان تا ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸ی ئه‌م مانگه‌ درێژ کرده‌وه‌.

عێراق بەهێز نابێت، تا ئەو کاتەی هێزی بیانیی تێدا بێت

هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر ڕایگەیاند، عێراق بەهێز نابێت تا ئەو کاتەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکە دەچنە دەرەوە و پێویستە هەمووان هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت دژ بە بوونی هێزە بیانییەکان.
 

کد خبر 2772995

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha