ئەفسەرێکی باڵای سوپای تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان کوژرا

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، ڕۆژی ۱۲ی ئه‌م مانگه‌، له‌ ناوچه‌ی زاپ، مینێک ته‌قییه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ عه‌قید "عه‌بدوڵڵا جه‌م ده‌میرکان" به‌ سه‌ختی بریندار بوو و سه‌رباری هه‌وڵی پزیشکه‌کان، دوای یەک هەفتە له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژماره‌ی لیست و حزبی به‌شدار لە هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگه‌یاند

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێشکه‌ش کردنی لیست و کاندیده‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ۲ هاوپه‌یمانی و ۱۳ حزبی سیاسی و ۱۳۹ لیست ناوی خۆیان بۆ به‌شداری کردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ تۆمار کردووه‌.

لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر هەوڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە بەشدارەکان چارەسەر دەکرێت

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت لەسەر هەوڵی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک چارەسەر دەکرێت و پۆستەکانی ئەو پارێزگایە بە تەواوی دابەش دەکرێن.


فەرماندەی هەسەدە داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ لە سووریا دەکات

لە یادی ١٢ ساڵەی راپەڕینی گەلانی سووریا، مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی  گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند: پشتیوانی له‌هەر هه‌وڵێک دەکەین کە دەبێتە هۆی وەستاندنی شەڕ و گەیشتن بەچارەسەرێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی‌ سووریا.

کد خبر 2773095

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha