کورتەی هەواڵەکانی 6ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 6ی خه‌رمانان ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا، پەیوەندیکردن بە PKK گەیشتوەتە خاڵی وەستان
وەزیری بەرگریی تورکیا ئیدیعا دەکات سەرچاوەکانی تیرۆر کە لەو دیو سنوورەوە هەڕەشەن بۆ سەر وڵاتەکەمان لەناو براون و ئەو ڕێڕەوی تیرۆرەی دەخوازرێت لە سنوورەکانمان دروست بکرێت پارچە پارچە کراوە، بەوەیش په‌که‌که‌ لە ناوخۆی وڵات گەیشتوەتە خاڵی نەمان.


هه‌رکه‌سێک نه‌چێت بۆ ده‌نگدان، ده‌نگێکی به‌ گه‌نده‌ڵکاران داوە
لاهور شێخ جەنگی، دەڵێت هاتووم پێتان بڵێم ئیتر به‌سه‌ و چیتر نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌مانه‌ بکه‌ین، دەسەڵاتدارانی هەرێم دەستیان تێکه‌ڵ کردووه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان و ئه‌جێندای وڵاتان جێبه‌جێ ده‌کەن؛ ئه‌م هه‌ڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان‌ هه‌رکه‌سێک نه‌چێت بۆ ده‌نگدان وه‌کوو ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌نگێکی دابێت به‌ گه‌نده‌ڵکاران و ده‌سه‌ڵات و نابێت گله‌یی بکات.


لە قامیشلۆ بەهۆی بۆردوومانێکی تورکیاوە دایک و کوڕێک کوژران
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک نەخۆشخانەی دڵ و چاو لە شاری قامشلۆی کوردستانی سووریا کردە ئامانج و بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، "لە ئەنجامی بۆردوومانەکە ژنێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەست دا".

کد خبر 2774769

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha