دەم پارتی بۆ بەرپرسانی تورکیا:
ئەگەر شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؟
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لە وەڵامی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی ناسیۆنالیستی تورکیا (MHP) کە وتبووی، ''شتێک بەناوی کێشەی کورد نییە''، ڕایگەیاند: ''تاوەکوو ئەمڕۆ هەمیشە گوتراوە ''کێشەی کورد نییە''. ئەگەر شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن؟ کێشەی کورد ۱۰۰ ساڵە هەیە و گەورەترین کێشەی سەد ساڵەی تورکیایە”.
شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
ترەمپ هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا ناکشێنێتەوە
دکتۆر جاشوا لاندیس شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بە نیگەرانیی بەرپرسانی کوردی سووریا لە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمانی ترەمپ دەکات و دەنووسێت: ئەم ئەگەرە لە ئارادا نییە کە ئەمریکا لەژێر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ هێزەکانی خۆی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێنێتەوە چوونکە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بەشێکە لە ستراتێژیی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەکە.
ڕاکان جبووری نزیکەی ۶۰۰ هەزار عەرەبی بردووەتە نێو کەرکووک
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: '' سەرژمێری بۆ ناوچەکانی ئێمە هەمووی خێر نییە، چوونکە بەر لە هەڵبژاردنی رێبوار تەها بە پارێزگاری کەرکووک، ڕاکان جبووری بۆ حەوت ساڵ پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک بووە، لەو حەوت ساڵەدا 'هیچ چاودێرییەک بەسەر ڕاکان جبوورییەوە نەبوو و ئەوەندەی توانی، ڕووبەری متمانەی لەنێوان کورد، عەرەب و تورکمان کەم کردەوە.''
نظر شما