پارتی هەرێمە دیموکراتەکان:
پێویستە پاڵپشتی لە ویست و هەنگاوەکانی ئۆجەلان بکرێت
پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (DBP) لە تورکیا، دوای کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پەیامێکی بڵاو کردوە و ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕوانگەی چارەسەری پرسی کوردەوە بە سەردەمێکی مێژووییدا تێدەپەڕین و ئەو دیدگا چارەسەرییەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێشکێشی کردووە، لە سەردەمێکی وەهادا گرنگییەکی مێژوویی هەیە.
کاروانێکی گەورەی هاوپەیمانان گەیشتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە
کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە ڕێگەی دەروازەی (وەلید)ەوە، لە عێراقەوە گەیشتە ناو خاکی سووریا کە لە دوای کەوتنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد ئەمە "گەورەترین" کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانییە کە چووبێتە ناو سووریاوە. گەیشتنی کاروانەکەی هاوپەیمانی هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووچە چەکدارەکانی سەربە تورکیا.
ئاماری نوێی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە دەروازەی تەمەرچین بڵاو کرایەوە
عەلی ئەکبەر ئەشرەفی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی تەمەرچین لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە حاجی ئۆمەرانە، ئاماری هەناردە و هاوردەی کاڵا و پێداویستیی لە رێگەی ئەو دەروازە سنوورییەوە بڵاو کردەوە و دەڵێت لە ۹ مانگدا زیاتر لە یەک ملیۆن و ۴۰۰ هەزار تۆن کاڵا و پێداویستی کە بایی زیاتر لە ۵۷۰ ملیۆن دۆلار بووە لە رێگەی دەروازە سنووریی تەمەرچین-حاجی ئۆمەرانەوە هەناردە کراوە.
نظر شما