کورتەی هەواڵەکانی 11ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 11ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

تاوەکو ئۆجەلان ئازاد نەبێت، پێویستییە یاساییەکان جێبەجێ ناکرێن
بەڕێوەبەریی تەڤگەر ڕایگەیاند ئێمە لە هەموو دەرفەتێکدا ئاماژەمان بەوە کردووە کە پێویستە  ئۆجەلان ئازاد ببێت. تاوەکوو ئەو دەستبەکار نەبێت و خۆی پرۆسەکە بەڕێوەنەبات، ئەو بڕیارانەی دراون و پێویستیی ئەو یاسایەی دەردەکرێت، جێبەجێ ناکرێت.

عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پانتسیر لە سلێمانی جێگیر دەکات
وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت بە مەبەستی پاراستنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوان، سوپای عێراق ئامادەکاری دەکات سیستمی بەرگری ئاسمانی پانتسیر لە پارێزگای سلێمانی دابنێت. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای بەڕێوەبەری کێڵگەکە، بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکان، بەرهەمهێنان و ناردنی گازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگرت.

ئەلمۆنیتەر:
ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی سیستمی بەرگری و هێزەکانی لە هەولێر کردوە

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار رایانگەیاندووە، سوپای ئەمریکا دەستی کردووە بە کشانەوەی هێزەکانی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیرکرابوون. سەرچاوەکان دەشڵێن، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت کە بۆ تێکشکاندنی مووشەک و درۆن بەکاردەهێندرێن، لە بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا نەهێڵدراون.

پشتی پەردەی پشکی ١٥ لەسەدیی تورکیا لە نەوتی کەرکووک
شیکردنەوەی گۆڤاری فۆربز نیشان دەدات کە خاڵی سەرەکیی ڕێککەوتنی نوێی وزە لەنێوان تورکیا و عێراق، نە بەڵێنی هەناردەکردنی ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتە، بەڵکوو چوونەناوی کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی تورکیا (TPAO) بۆ ناو پێکهاتەی خاوەندارێتیی پڕۆژەی گەشەپێدانی میدانە نەوتییەکانی کەرکووکە.

کد مطلب 2797849

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha