دەوڵەت باخچەلی:
عەبدوڵا ئۆجەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش دەبێت ئازاد بکرێن
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە دوای واژۆکردنی "یاسای چوارچێوەیی وتی: "بەم واژۆیە برایەتی هەزار ساڵەمان لەگەڵ کورد جارێکی تر پشتڕاست کرایەوە ڕاشیگەیاند: «دەبێت سەلاحەدین دەمیرتاش بگەڕێتەوە مالێ، ئەحمەدەکان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، و ئۆجەلانیش لە مافی ئومێد سوودمەند بێت".
هەرێمی کوردستان درێژترین بنبەستی پێکهێنانی حکوومەتی تۆمار کرد
شەشسەد و پەنجا و سێ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، کە لە ٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ ئەنجامدرا، تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم پێک نەهاتووە؛ ڕێکۆردێک کە تەنانەت لە درێژترین ماوەکانی بنبەستی سیاسی ئەورووپاشی تێپەڕاندووە.
په‌یامی مه‌زڵووم عه‌بدی له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی و شه‌رع؛
سه‌ردانه‌کەی نێچیرڤان بارزانی کاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد ده‌بێت
مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له په‌یامێکدا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ دیمه‌شق و کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ ئەحمەد شەرع، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م سه‌ردانه کاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سووریا و چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد ده‌بێت.
کۆمپانیای سۆمۆ:
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ۹۱ لەسەد کەمی کردووە
کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای دەکات، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکانەوە، بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ۲۳۰ هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ تەنیا ۲۰ هەزار بەرمیل دابەزیوە.
وتەبێژی یەپەژە:
یەپەژە لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆی سووریادا جێگیر دەکرێت
ڕوکەن جەمال، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕایگەیاند، بۆچوونێک هەیە بۆ ئەوەی یەپەژە وەک هێزێکی سەربەخۆی دژەتیرۆر لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆی سووریدا جێگیر بکرێت.
کورتەی گرینگ‌ترین هەواڵەکانی ۱۵‌ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
کد مطلب 2797992

نظر شما