سیروان بارزانی هۆشداری دەدات کە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە عێراق بکشێنەوە، داعش دەسەڵاتی ڕابردووی خۆی لەو وڵاتە بەدەست دێنێتەوە. سیروان بارزانی فەرماندەی باڵای هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان داوا لە هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ دەکات لە عێراق بمێننەوە. ناوبراو بە ڕۆژنامەی نەشناڵ-ی ڕاگەیاندووە: ئەگەر ئەو هێزانە عێراق چۆڵ بکەن، دەستکەوتەکانی دژ بە داعش لەدەست دەچن و گەڕانەوە و شەڕی دووباره ی هێزەکانی ناتۆ و ئەمریکا لە دژی داعش تێچووی زیاتری دەبێت. ناوبراو ژمارەی هێزەکانی داعشی لە عێراق بە حه وت هەزار کەس خەمڵاندووە. بارزانی هۆشداریشیداوە لەوەی که داعش لە ئێستادا چاوەڕێی چەند گۆڕانکاریەک, لەوان کشانەوەی هێزە بیانییەکانە لە عێراق. ئێستاش سەرقاڵی تۆکمە کردنەوە هێزەکانیەتی. سیروان بارزانی، هەروەها داعش بە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەقەڵەم دەدات.
کد خبر 44370
نظر شما